
یاریگا –
سەرباری ئەنجامە خراپەکانی ریال مەدرید بە راهێنەرایەتی کارۆ ئانچێلۆتی، ناوبراو هیچ ترسێکی پیشان نەدا سەبارەت بە لەدەستدانی پێگەکەی.
دوای دۆڕانە چاوەڕواننەکراوەکەیان لە خولی ئیسپانی لەسەردەستی ڤالێنسیا و دواتر شکستە قورسەکەی ئارسیناڵ 3-0، دەنگۆی دوورخستنەوەی ئانچێلۆتی لە هەرکاتێ زیاتر بوو. بەڵام خودی خۆی دۆخەکە وانابینێت و لە پێش یارییەکەی ئەمڕۆ بەرامبەر ئالافێس وتی
گرێبەسەکەم زۆر روونە. هێشتا ساڵێکی دیکەم ماوە و یانەکەش پشتگیرییم دەکات.
بەو لێدوانە، کارلۆ جگە دڵنیایی بۆ هاندەرانی ریال مەدرید، هاوکات موژدەیەکی ناڕاستەوخۆشی بە هاندەرانی لیڤەرکۆزن دا بەوەی کا لای کەم چابی ئالۆنسۆ ساڵێکی دیکەش لەگەڵیاندا دەمێنێتەوە.