ئینگلتەراگرنگترینیاریگا

ئارسیناڵ وادەی پاڵەوانبوونی لیڤەرپوولی پێشخست

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ دیارییەکی بێبەرامبەری پێشکەشی لیڤەرپوول کرد و وادەی پاڵەوانبوونی رکابەرەکەی پێشخست.

ئەمشەو لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 32ی پرێمەرلیگ ئارسیناڵ میوانداریی برێنتفۆردی کرد و 1-1 یەکسان بوون.

بەو ئەنجامە، گەنەرز خزمەتێکی گەورەی لیڤەرپوولی رکابەری کرد و وادەی ئاهەنگێڕانی پاڵەوانبوونیان پێشخست بۆ 20ی ئەم مانگە.

رێدز سبەی شەو لە ئانفێڵد رووبەڕووی وێستهام دەبێتەوە. دوای هەفتەیەکی تر لە دەرەوەی یاریگای خۆیان دەبنە میوانی لێیستەر سیتی بریندار.

بە بردنەوەی کوڕانی ئارسیناڵ لەو دوو یارییە، ئەوا بەبێ گوێدانە یارییەکانی دیکە و بە پێنج هەفتە بەر لە کۆتاییهاتنی خولی ئینگلیزی دەبنە پاڵەوان.

هەرچی تۆپچییەکانی لەندەنە، ئامانجی گەورەیان لەم وەرزە چامپیۆنزلیگە و دەیانەوێ لەسەر پشتی ریاڵ مەدردید خۆیان بگەیەننە چوارگۆشەی زێڕین بە پشتبەستن بە یاریی چوون کە توانیان لە نێو یاریگای ئیمارات 3-0 شکست بە مەدریدیەکان بهێنن.

بەشێکە لە ریزبەندیی        پرێمەرلیگ   کە لە ئەپڵیکەیشنی        یاریگا وەرگیراوە         

 

بابەتی زیاتر

Back to top button