ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ڤان دایک گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول نوێدەکاتەوە

دوای محەمەد سەڵاح

Yariga App

یاریگا –

ڤان دایک گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول نوێدەکاتەوە، تەنیا راگەیاندنی گرێبەستەکە ماوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی رایگەیاندووە، ڤیرجیل ڤان دایک لەسەر تەواوی وردەکارییەکانی گرێبەستە نوێیەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول رێککەوتووە، بەرگریکارە هۆڵەندییەکە لەگەڵ یانەکەی گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە.

رۆمانۆ رایگەیاندووە، پارێزەرانی ڤان دایک تەواوی بەڵگەنامە و وردەکارییەکانیان پشکنیوە و هەردوولا لەسەر تەواوی وردەکارییەکان رێککەوتوون، تەنیا راگەیاندنی فەرمی ماوە، ڤان دایک لە لیڤەرپوول دەمێنێتەوە و گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە، کە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت.

بەرگریکارە 33 ساڵانەکە سەرەتای ساڵی 2018 بەرامبەر 84.65 ملیۆن یۆرۆ لە ساوسامتنی ئینگلیزییەوە پەیوەندی بە ریزەکانی لیڤەرپوولەوە کرد و چاوەڕێ دەکرێت دوای نوێکردنەوەی گرێبەستی محەمەد سەڵاح، ببێتە دووەم یاریزانی رێدز لەم مانگە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێبکاتەوە.

فەرمی؛ محەمەد سەڵاح گرێبەستەكەی لەگەڵ لیڤەرپوول نوێكردەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button