لالیگا داوایەکی ریال مەدریدی رەتکردەوە

یاریگا –
لالیگا داوایەکی ریال مەدریدی بۆ پێشخستنی یارییەکەی ئەم هەفتەیەی رەتکردەوە.
رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کۆمەڵەی لالیگا داوایەکی ریال مەدریدی بۆ پێشخستنی یارییەکەی ئەم هەفتەییە بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس رەتکردووەتەوە، کە ریال مەدرید داوایکردبوو ئەمڕۆ یارییەکەی بەرامبەر ئالاڤێس بکات، نەک سبەی.
کادێنا سێر ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید دوای ئەوەی رەزامەندیی ئالاڤێسی وەرگرتبوو، بە نووسراوی فەرمی داوای لە لالیگا کردبوو ئەمڕۆ یارییەکەی بەرامبەر ئالظیس بکات، بۆ ئەوەی کاتێکی زیاتری لەبەردەست بێت بۆ خۆئامادەکردن بۆ یارییەکەی ئارسیناڵ، کە وابڕیارە چوارشەممە لە یاریی گەڕانەوەی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەیەک بگەن.
سەرەڕای ئەوەی ئالاڤێس رازی بوو یارییەکەی بەرامبەر ریال مەدرید پێشبخرێت، بەڵام لالیگا داوایەکەی ریال مەدریدی رەتکردووەتەوە.
سبەی یەکشەممە کاتژمێر 17:15 ریال مەدرید لە گەڕی سی و یەکەمی لالیگا دەبێتە میوانی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس و چوارشەممە کاتژمێر 22:00 میوانداریی ئارسیناڵ دەکات.