
یاریگا –
مه‌له‌فێكی دیكه‌ی نوێی گرەوکردن لە تۆپی پێی ئیتاڵیا ئاشكرا ده‌كرێت و تۆمەتەکان 12 یاریزانن لەنێوانیاندا ئەنخێل دی ماریا و لیاندرۆ پارێدێسی دوو یاریزانی ئەرجەنتین هه‌ن.
پێگه‌ی کۆریێرێ دێلا سێرا بڵاویكردووته‌وه، داواکاری گشتی میلان دەستیان بەسەر یەک ملیۆن و نیو یۆرۆدا گرتووە و داوای دەستگیرکردنی پێنج کەسیان کردووە کە پەیوەندییان بەو دۆسیەیە هەیە، هەروەها لێکۆڵینەوەكان ده‌ریان خستووه 12 یاریزانی خولی ئیتاڵیا له گره‌وكردن له‌سه‌ر یارییه‌كان تێوه‌گلاون.
رۆژنامەکە روونیشیکردووەتەوە، ئاشكرا كردنی ناوی ئه‌و 12 كه‌سه له رێگه‌ی ئه‌و مۆبایلانە بووه کە دەسەڵاتداران لە مانگی تشرینی یەکەمی 2023 لە یاریزانان ساندرۆ تۆنالی و نیکۆلۆ فاجیۆلی دەستیان بەسەردا گرتبوو، کە بە هەمان تۆمەت بۆ ماوەی 10 مانگ راگیرابوون، تێوەگلانی تۆڕێکی یاریزانان دەرکەوتووە.
🚨#ALERTA | La Justicia italiana investiga a Leandro Paredes y Ángel Di María en la causa por el escándalo de apuestas ilegales que tiene en la mira los jugadores Sandro Tonalli y Nicolò Fagioli.
📌Según el diario La Repubblica, los argentinos y otros 10 futbolistas aparecen en… pic.twitter.com/TOQSSpRj5v
— doble amarilla ⭐️⭐️⭐️ (@okdobleamarilla) April 11, 2025
رۆژنامه‌كه روونیكردووته‌وه، كه یاریزانان بڕە پارەیەکی زۆریان لە دەڵاڵی گرەوکردنی نایاسایی وەرگرتووە، ئه‌م گره‌وكردنه ته‌نها له‌سه‌ر تۆپی پێ نه‌بووه، بەڵکو به‌شێكی گرەوکردن بووه لەسەر وەرزشەکانی دیکە و دەسەڵاتداران پێیان وایە یاریزانەکان بۆ کاتە بەتاڵەکانیان لە کەمپەکاندا بەشدارییان لەم گرەوانەدا کردووە.
لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە یاریزانەکان بۆ سپی كردنه‌وه‌ی پاره‌كانیان كه له گره‌و كردن ده‌ستیان كه‌وتووه، چوونه‌ته دوكانێكی زێرینگه‌ری بۆ کڕینی کاتژمێری لوکس له میلانۆ، بەڵام لە راستیدا ئەمە بەرگێک بووە بۆ داپۆشینی ئه‌و پاره‌ی له قومار كردن ده‌ستیان كه‌وتووه.
لەنێو ئەو یاریزانانەی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت دیمایا، پارێدێس، ئەلیساندرۆ فلۆرێنزی، نیکۆلۆ زانیۆلۆ، ماتیا پێرین و وێستۆن مەکینی و چه‌ند یاریزانێكی دیكه‌ن.
سەرچاوە یاساییەکان لە ئیتاڵیا پێشبینی دەکەن سزاکان له 250 هه‌زار یۆرۆ بێت له‌گه‌ڵ سێ مانگ زیندانیکردن، به‌مه‌ش دیماریا چاوه‌رێی دۆخێكی ناخۆش ده‌كات.