ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

راپۆرتی تایبەت؛ ڤینیسیوس جونیۆر دوای لەدەستدانی باڵۆن دۆر ون بووە و بە خراپترین دۆخدا تێدەپەڕێت

ڤینی بە تەنیا ماوەتەوە و کەس پشتیوانی ناکات

Yariga App

یاریگا –

ڤینیسیوس جونیۆر دوای لەدەستدانی خەڵاتی باڵۆن دۆر ون بووە، ئاست و ئامارەکانی ئێستای بەراورد بە پێش رێوڕەسمی باڵۆن دۆر هێندە خراپ بووە، هەرگیز ئەو هێرشبەرە بەڕازیلییە بەو دۆخە خراپە تێنەپەڕیوە.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە ژمارەی ئەمڕۆ شەممەیدا، راپۆرتێکی لەبارەی ئاست و دۆخی ئێستای ڤینیسیوس جونیۆر بڵاوکردووەتەوە، رۆژنامە مەدریدییەکە وێنەیەکی ڤینی لە رووپەڕی ئەمڕۆی داناوە و لە مانشێتی ئەمڕۆیدا نووسیویەتی ‘ناچارە جارێکی دیکە دەربکەوێتەوە’.

Image

رۆژنامە مەدریدییەکە رایگەیاندووە، ڤینیسیوس پێش رێوڕەسمی باڵۆن دۆر ناوەندی تێکڕای گۆڵ و ئەسیستەکانی 0.87 بوو، بەڵام دوای ئەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر بە رۆدری درا و بە هێرشبەرە بەڕازیلییەکە نەدرا، لەوکاتەوە ناوەندی تێکڕای گۆڵ و ئەسیستەکانی ڤینی بۆ 0.66 دابەزیوە.

دۆخ و ئاستی ڤینیسیوس هێندە خراپ بووە، لە دوایین یاریی یانەکەی بەرامبەر ڤالێنسیا لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ هاندەرانی ریال مەدرید فیکەیان بۆ لێدا، رەخنەیان لە ئاستی هێرشبەرەکەی سێلیساو هەیە، لەکاتێکدا وەرزی رابردوو ڤینی رزگارکەر و فریادڕەسی مەدریدییەکان بوو.

مارکا ئاشکرایکردووە، هاندەرانی ریال مەدرید خەریکە ڤینیسیوس ناناسنەوە، گەرچی دوای ئەوەی باڵۆن دۆر بە رۆدری درا، هێرشبەرەکەی ریال مەدرید لە پەیامێکی ناڕەزایەتیدا بەڵێنی دا 10 هێندەی ئاستی خۆی پێشکەش بکات، بەڵام ئێستا بە خراپترین ئاستی تێدەپەڕێت.

Rodri Vinicius Junior Pallone d'Oro 2024 GFX desktop

مارکا ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید بۆ ئەوەی لەم وەرزە دەستبەتاڵ دەرنەچێت، لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر بارسێلۆنا و لە یاریی گەڕانەوەی لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئارسیناڵ و لە لالیگا پێویستی بە ڤینییە، بۆیە پێویستە ڤینی دەربکەوێتەوە و بگەڕێتەوە ئاستە بەرزەکەی جارانی.

هێرشبەرە 24 ساڵانەکە لەم وەرزە لە 43 یاری بە درێسی ریال مەدرید 19 گۆڵ و 14 ئەسیستی کردووە، کە لە ساڵی 2025 تەنیا 5 گۆڵ و 5 ئەسیستی کردووە، کە رۆژی 28ـی ئۆکتۆبەری 2024 خەڵاتی باڵۆن دۆر بە رۆدری درا و یاریزانانی ریال مەدرید بایکۆتی رێوڕەسمەکەیان کرد و کەسیان نەچوونە پاریس.

بابەتی زیاتر

Back to top button