ئه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئاتلێتیکۆ مەدرید لەسەر لێدانه‌كه‌ی ئالڤارێز سکاڵای یاسایی لەسەر یوێفا تۆمار دەکات

Yariga App

یاریگا –

هەرچەندە نزیکەی مانگێک بەسەر دۆڕانی ئاتلێتیکۆ مەدرید به‌رامبه‌ر ریال مەدریدی  لە قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ تێپه‌ریوه‌، به‌ڵام ئاتلێتكۆ مه‌درید بڕیاریایداوه‌ رێکاری یاسایی بەرامبەر یوێفا بگرێته‌به‌ر.

ریال مەدرید بە لێدانه‌كانی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌، سوودی لە ره‌تكردنه‌وه‌ی لێدان  جولیان ئەلڤارێز وه‌رگرت كه‌ ناوبژیوان رایگه‌یاند دووجار قاچی به‌ر تۆپ كه‌وتووه‌ سه‌ركه‌وت بۆ قۆناخی هه‌شتی پاڵه‌وانه‌تیه‌كه‌.

له‌ كاتی یارییه‌كه‌ مشتومرێكی گه‌وره‌ له‌سه‌ر لێدانه‌كه‌ی ئالڤارێز دروست بوو، دوای یارییه‌كه‌ یوێفا دپشتڕاستی کردەوە کە بڕیاری ناوبژیوان دروسته‌  گۆڵەکەی ئالڤارێزی ره‌تكرده‌وه‌ و روونكردنه‌وه‌یه‌كیشی بڵاوكرده‌وه‌.


ئەوەی لەم چەند کاتژمێرەی دواییدا مشتومڕەکەی نوێکردۆتەوە، بڕیارە سەرسوڕهێنەرەکەی لیژنەی ناوبژیوانی یوێفایه‌ بۆ دوورخستنەوەی یاریدەدەری ناوبژیوانی  تۆماس کویاتکۆڤسکی لە یارییەکانی دیکە و هەروەها ئه‌و ده‌نگۆیه‌ش هه‌بوو كه‌ یوێفا ڤیدیۆی دووجار به‌ركه‌وتنی قاچی ئالڤارێزی ساختە کردووە.

گروپەکانی هاندەرانی ئاتلێتیکۆ مەدرید رۆژی هەینی لە بەیاننامەیەکدا ئاشكرایان كرد، کە سکاڵا لەسەر یوێفا تۆمار دەکەن و ده‌ڵێن، به‌ڵگه‌مان هه‌یه‌ كه‌ ڤیدیۆ راسته‌قینه‌كه‌ نییە، بەڵکو دەستکاری کراوە.


له‌ بەیاننامەکەی کۆمەڵەی هاندەران رایانگه‌یاندووه‌، هەنگاوی یه‌كه‌می پرۆسەکە بریتییە لە پێکهێنانی گروپێکی کارا لە پارێزەرانی دیار و راسپێردراو بۆ داڕشتنی ستراتیژی یاسایی بۆ تۆمارکردنی سکاڵایەکی گونجاو لە دژی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا هه‌وره‌ها داوا ڕوونکردنەوە لە یوێفا ده‌كه‌ن، رێوشوێنی یاسایی دژی فیدراسیۆنی یوێفا ده‌گرنه‌به‌ر.

كۆمه‌ڵه‌ و ده‌سته‌ی هانده‌رانی یانه‌كه‌ ده‌ڵێن، گومانمان هه‌یه‌ له‌ دوورخستنه‌وه‌ی یاریده‌ده‌ری ناوبژیوانی یارییه‌ك و ده‌ستكاریكردنی ڤیدیۆی راسته‌قینه‌ی لێدانه‌كه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین باوه‌ڕمان به‌ به‌ڵگه‌كانی یوێفا نیه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button