ئه‌ڵمانیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی بایرن میونشن V بۆڕووسیا دۆرتموند؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یاریی لووتكەی بۆندسلیگادا دوو زلهێزەكەی ئەڵمانیا رووبەرووی یەک دەبنەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 19:30 بە كاتی كوردستان بایرن میونشن لە یاریگای ئالیانز ئارێنای تایبەت بە خۆی میوانداری بۆڕووسیا دۆرتموند بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 29ی بۆندسلیگای ئەڵمانیا.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەردوو یانە لە ناوەڕاستی هەفتەی رابردووەدا لە قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ تووشی شكست بوون.

بایرن میونشن لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئینتەر میلانی كرد و یارییەكەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات ، لە بەرامبەردا دۆرتموند بووە میوانی بارسێلۆنا و بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام تووشی شكست هات.

لەم وەرزەدا بایرن میونشن لە كۆی 28 یاریی لە 21 یاریی براوە بووە و پێنج یاریی یەكسان بووە و دوو یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 68 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی بۆندسلیگا دێت.

لە بەرامبەردا بۆڕووسیا دۆرتموند وەرزێكی خراپی هەیە و لە 28 یاریی تەنیا 12 یاریی بردووەتەوە و پێنج یاریی یەكسان بووە و یازدە یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 41 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەمی بۆندسلیگا دێت.

لە مێژوودا هەردوو یانە 136 جار رووبەروو بوونەتەوە لە 69 یاریی بایرن براوە بووە و دۆرتموندیش 35 یاریی و لە 32 یارییش یەكسان بوون.

لە رووبەرووبوونەوەكانی نێوانیان بایرن 279 گۆڵی كردووە و دۆرتموندیش 183 گۆڵ.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

بایرن میونشن بە بێ ژمارەیەكی زۆر یاریزان و بە بێ جەمال موسیالا، مانویێل نۆیەر، دایۆت ئۆپامیكانۆ ، ئالفۆنسۆ دەیڤز، ئالێكساندەر پاڤلۆڤیچ، هیرۆكی ئیتۆ رووبەرووی بۆڕووسیا دۆرتموند دەبێتەوە.

دۆرتموند بە بێ گرۆس، نیكۆ شلۆتێربێك، سابیتزە و كامبل رووبەرووی بایرن دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بایرن میونشن

ئۆربیگ

لایمەر، كیم، دایەر، ستانیشیچ

كیمیچ، پالینیا

ئۆلیس، گێرێرۆ، گنابری

كەین

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بۆرووسیا دۆرتموند

كۆبێل

رێیرسن، جان، ئانتۆن، سڤێنسن

ئۆزجان، مێخا

ئادیێمی، براند، بایەر

گیراسی

بابەتی زیاتر

Back to top button