ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی لێگانێس V بارسێلۆنا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە هەفتەیەكی دیكەی لالیگای ئیسپانیا لێگانێس لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان لێگانێس لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 31ی لالیگای ئیسپانیا.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

بارسێلۆنا لە ناوەڕاستی هەفتەی رابردوو لە نمایشێكی نایابدا لە یاریگای خۆیدا بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لە بۆڕووسیا دۆرتموندی بردەوە و هەنگاوێک لە گەیشتن بە قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ نزیك بوویەوە.

لەم وەرزەدا لە 31 یاریی 21 یاریی براوە بووە، 4 یاریی یەكسان بووە و پێنج یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 67 خاڵ لە پێشەنگی خولی ئیسپانیا دێت.

لە بەرامبەردا لێگانێس لە ناوچەی دابەزیندایە و بردنەوە لە یارییەكەی ئەمڕۆ هیوای مانەوەی بۆ دەگەڕێتەوە.

لەم وەرزەدا لە 30 یارییدا تەنیا شەش یاریی براوە بووە و دە یاریی یەكسان بووە و چواردە یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 28خاڵ لە ریزبەندی 18ی لالیگا دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

لێگانێس بە بێ فرانكێسا و باریسیچ رووبەرووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.

لە بەرامبەردا بارسێلۆنا لە تواناكانی مارك كاسادۆ، دانی ئۆلمۆ، تێر شتیگن و بێرناڵ بێبەش دەبێت.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی لێگانێس

دیمیترۆڤیچ

ئالتی، گۆنزالێز، ناستاسیچ، هێرناندێز

كروز، تاپیا

براشاناک، رۆدریگێز، سیسێ

دانی رابا

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بارسێلۆنا

چێزنی

كۆندێ، مارتینێز، ئاراوخۆ، مارتن

دی یۆنگ، گارسیا

فێرمین، گاڤی، رافینیا

تۆرێس

بابەتی زیاتر

Back to top button