
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی هەفتەی 32ی پرێمەرلیگ ئارسیناڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری برێنتفۆرد دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 19:30 ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری ئارسیناڵ بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 32ی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری

ئارسیناڵ لە ناوەڕاستی هەفتەی رابردوو رووبەرووی ریال مەدرید بووەوە و لە یارییەكی ئاگریندا بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەی لێبردەوە. چاوەڕوان دەكرێت لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەشدا یاریی گەڕانەوە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بكرێت.
ئارسیناڵ لە بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگ بێ هیوا بووە و بە جیاوازی یازدە خاڵ لە دوای لیڤەرپوولی پێشەنگەوەیە.
لەم وەرزەدا لە 31 یارییدا 17 یاریی براوە بووە یازدە یارییش یەكسان بووە و سێ یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 62 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا برێنتفۆرد لە 31 یارییدا 12یاریی براوە بووە و شەش یاریی یەكسان بووە و سیازدە یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 42 خاڵ لە ریزبەندی دوازدەی پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئارسیناڵ بە بێ كای هاڤێرتز، گابریێل ماگالاش، خێسوس، كالافیۆری و تۆمیاسو یاریی دەكات.
لە بەرامبەردا برێنتفۆرد بە بێ كارڤالیۆ، تیاگۆ، هیكی و دا سێلڤا رووبەرووی گەنەرز دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی برێنتفۆرد
فلێكن
لێویس پۆتەر، ڤان دێن بێرگ، كۆلێنس، ئایەر
نۆرگارد، یانلێت
ئێمبویمۆ، دامسگارد، شەید
ویسا
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئارسیناڵ
رایا
وایت، سالیبا، كیڤیەر، تێرنی
نوانێری، جۆرجینێۆ، مێرینیۆ
ستێرلینگ، ترۆسارد، مارتینێلی