
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یاری كرانەوەی هەفتەیەكی نوێی پرێمەرلیگدا مانچێستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری كریستاڵ پاڵاس دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 14:30 بە كاتی كوردستان مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری كریستاڵ پاڵاس بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 32ی پرێمەرلیگ.

مانچێستەر سیتی لەم وەرزەدا لە چامپیۆنزلیگ كراوەتە دەرەوە و لە بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگیش بێهیوا بووە، تەنیا لە جامی یەكێتیی ئینگلتەرا ركابەری دەكات و لە پرێمەرلیگیش هەوڵی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو دەدات.
لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە كۆی 31 یاریی لە 15 یاریی براوە بووە، 7 یاریی یەكسان بووە و نۆ یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 52 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا كریستاڵ پاڵاس لە 30 یارییدا یازدە یاریی براوە بووە دە یاریی یەكسان بووە و نۆ یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 43 خاڵ لە ریزبەندی یازدەی پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
مانچێستەر سیتی بە بێ هالاند، ئاكانجی، جۆن ستۆنز، ئاكێ و رۆدری رووبەرووی پاڵاس دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا كریستاڵ پاڵاس لە یاریی رابردوودا مارك گێی و ئێنكیتیا بە كارتی سوور كرانە دەرەوە و ناتوانن بەرامبەر مان سیتی بەشداری بكەن.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی مانچێستەر سیتی
ئێدەرسن
نونێس، دیاس، خوسانۆڤ، ڤاردیۆڵ
نیكۆ گۆنزالێس، گوندۆگان
ساڤیۆ، فۆدن، دۆكو
مەرمووش
پێکهاتەی پێشبینیکراوی كریستاڵ پاڵاس
هەندرسن
وارد، لێرما، ریچاردز، مونۆز، میچێل
هیوز، وارتن
سار، ماتێتا، ئیزی