عێراقکوردستان

نەورۆز لە یاریگای خۆی رووبەرووی نەفتی میسان دەبێتەوە

ماردۆنا بەتەواوی بۆ یارییەکە ئامادەیە

Yariga App

یاریگا –

نەورۆز بە مەبەستی دووەم سەرکەوتنی بەدوای یەک لە یاریگای خۆی رووبەرووی نەفتی میسان دەبێتەوە.

شەممە ( 12ـی نیسانی 2025 ) لە گەڕی 27ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، نەورۆز لە یاریگای خۆی بەرامبەر نەفتی میسان یاریی دەکات له کاتژمێر 5ـی ئێوارە، نەورۆز دوای سەرکەوتنی لە یاریی رابردوو بەرامبەر مینا، دەیەوێت بەتەواوی لە ژێر پاڵەپەستۆی ئەنجامەخراپەکانی بێتە دەرەوە و هاندەرانیشی ئاشت بکاتەوە.

نەورۆز تەواوی یاریزانەکانی بۆ یارییەکە ئامادەن، کلاودیۆ مارادۆنای هێرشبەریش به تەواوی چاکبۆتەوە و بەشداری مەشقی بە کۆمەڵیشی کردووە لەم هەفتەیەدا و رەنگە بەشێوەی سەرەکی راهێنەر پشتی پێ ببەستێت.

نەورۆز و نەفتی میسان لە مێژوودا حەفت جار لە یاریی فەرمی رووبەرووی یەکتر بوونەتەوە، سوورپۆشەکانی سلێمانی تەنها یەک یارییان بردۆتەوە و نەفتی میسانیش لە دوو یاریی سەرکەوتنی بەدەست هێناوە پێنج یارییش بە یەکسان بوون کۆتایی هاتووە، یارییەکیش لە جامی عێراق بەرامبەر یەکتر یارییان کردووە  نەفتی میسان 2 _ 1 براوە بووە و نەورۆزی لە پاڵەوانێتیەکە دوورخستۆتەوە.

نەورۆز 33 خاڵی هەیە لە ریزبەندی 14ـەی خولەکە دێت و گەڕی داهاتووش لە بەغدا رووبەرووی کەرخ دەبێتەو، نەفتی میسانیش 38 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی هەشتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button