عێراقکوردستان

شێرکۆ کەریم: بەڵێنمان دابوو بگەڕێینەوە ئاستی راستەقینە و سێ خاڵ بەدەست بهێنین

سەمیر بابۆ: دەمانتوانی لە گێمی یەکەم یارییەکە یەکلا بکەینەوە

Yariga App

یاریگا –

دوای سەرکەوتنەکەی ئەمڕۆ بەرامبەر حدود، شێرکۆ کەریم دەڵێت بەڵێنمان دابوو سەرکەوین و بگەڕێینەوە سەر رێچکەی سەرکەوتن.

لە گەڕی 27ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، دوای چوار یاریی هەولێر جارێکی تر گەڕیەوە سەرکەوتن و لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 1 _ 0 لە حدودی بردوە، دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە سەمیر بابۆ راهێنەری هەولێر باس لەسەر کەوتنەکە یان و ئاستی یاریزانەکانی کرد و گوتی:

یارییەکی باشمان کرد و دەمانتوانی گێمی یەکەم یارییەکە بۆخۆمان یەکلابکەینەوە، بەڵام هەلی زۆرمان لەدەستدا، سێ خاڵەکە زۆر گرنگ بوو بۆ ئێمە و تیپی حدودیش بەشێوەیەکی باش دەرکەوتن، هەموومان یەک دەست بووین و لە پێناو ناوی هەولێر دەجەنگین.

شێرکۆ کەریم ئەستێرەی یانەی هەولێر و خاوەنی تاکە گۆڵی یارییەکە دەربارەی سەرکەوتنەکەیان دوای یارییەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی گوتی:

بەڵێنمان دابوو ئەمڕۆ سەرکەوتن تۆماربکەین و هەولێر بە بەهێزی بگەڕێتەوە، سوپاس بۆ سەرجەم یاریزانەکان بەشێوەیەکی جەنگاوەرانە یارییان دەکرد سەرەڕای ئەوەی کێشە لە نێو یانەکەدا هەیە، وەکو کاپتنی تیپ هەوڵدەدەم لە رووی دەروونیەو یاریزانەکان باشتربن، هەولێر گۆڕانکاری زۆری بەسەردا دێت لە داهاتوودا.

بەم سەرکەوتنە هەولێر هاتە ریزبەندی 12ـەم بە 35 خاڵ و بەشێوەیەکی کاتی، یاریی داهاتووش لە یاریگای فرانسۆهەریری رووبەرووی نەجەف دەبێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button