ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ چارەنووسی مێسی لەگەڵ ئینتەر مەیامی یەکلایی دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئینتەر مەیامی لە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەفسانەی ئەرجەنتینی، لیۆنێل مێسی نزیکبووەتەوە.

لیۆنێل مێسی لە هاوینی 2023 بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە ئینتەر مەیامی کرد، لە دێسێمبەری ئەمساڵیش گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئەمریکییەکە بەسەردەچێت.

رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک، دەیڤد ئۆرنشتاین بڵاویکردووەتەوە، ئینتەر میلان لە نوێکردنەوەی گرێبەستی مێسی نزیکبووەتەوە پێشبینی دەکرێت بەمزووانە لیۆ واژۆ لەسەر پەڕاوەکانی گرێبەستە نوێیەکەی بکات.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەشکردووە، گفتوگۆی نێوان یانەکە و یاریزانە 37 ساڵانییەکە زۆر پێشکەوتووە و هەنگاوێکی بچووک لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکە دوورن.

مێسی بە درێسی مەیامەی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 48 یاریی کردووە، 42 گۆڵی کردووە و 21 گۆڵی دروستکردووە. نازناوێکی جامی خول و نازناوێکی قەڵغانی لەگەڵ یانەکە بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button