ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا كەیسێكی دیكەی بردەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی سكاڵایەكی یانەی ئۆساسونای دەربارەی بەشداریپێكردنی ئینیگۆ مارتینێز بردەوە.

یانەی ئۆساسونا بەفەرمی سکاڵای بەرزکردەوە بۆ یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لە دژی یانەی بارسێلۆنا گوایە یانە کاتالونیەکەی بە نایاسایی یاریزانێکی لە پێکهاتەکەیدابووە.

لە پێکهاتەی فەرمی بلاوگرانادا ئینیگۆ مارتینێز سەرەکیی بوو، سکاڵاکەی ئۆساسوناس هەر لەسەر ئەوەبوو. ئەوەش دوای ئەوەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ هەردوو یارییەکەی نەیشنزلیگیان بەرامبەر هۆڵەندا ئەو بەرگریکارەی بەهۆی ئاوسانی ئەژنۆوە دوورخستبوویەوە.

ئۆساسونا لە بەیاننامەیەكدا سكاڵای دژی بارسێلۆنا بەرزكردەوە:

یانەکەمان تێگەشتووە لەوەی بەشداریی پێکردنی ئینیگۆ مارتینێز پێشێلی ماددەی پێنجەم لە پاشکۆی یەکەمی ڕێساکانی فیفا دەکات کە تایبەتە بە دۆخ و گواستنەوەی یاریزانان، هەر یاریزانێک بە هۆکاری پزیشکی پەیوەندی بە هەڵبژاردەکەیەوە نەکات یان ریزی هەڵبژاردەکەی جێبهێڵێت، ئەوا بۆ ماوەی 5 رۆژ دوای یارییە نێودەوڵەتیەکان نابێت یاریی بۆ یانەکەی بکاتەوە.

لیژنەی دیسپلینی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا وەڵامی سكاڵاكەی ئۆساسونای دایەوە و رایگەیاند بڕیاری بەشداریكردنی ئینیگۆ مارتینێز %100 ئاسایی بووە.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 67خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگای ئیسپانیا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button