بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ کونها بەبێ هیچ پێشمەرجێک پەیوەندی بە گەورەیەکی پرێمەرلیگەوە دەکات

Yariga App

یاریگا –

ماتیوس کونیا پەیوەندی بە یانەیەکی گەورەی پرێمەرلیگەوە دەکات بەبێ هیچ پێشمەرجێک.

کونیای ئەستێرەی یەکەمی وۆڵڤزە، سەرەرای ئەوەی یانەکەی ئاستێکی خراپ پێشکەشدەکات لە یارییەکانی پرێمەرلیگ. ئەو یاریزانە لە 19 یاریی وەرزەکەدا لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکان توانیویەتی 15 گۆڵ و 4 ئەسێستی هەبێت. هەر ئەوەشبوو چاوی یانە گەورەکانی چووەسەر.

بەگوێرەی نوێتریزن زانیاریی کە بێن جاکۆبسی رۆژنامەنووسی ناسراوی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، بریکاری ئەستێرە بەڕازیلیەکە گەشتی بەریتانیای کردووە و پێشتریش لەگەڵ مانجێستەر یونایتد گفتوگۆی کردووە بۆ ئەگەری گواستنەوەی کونیا بۆ ئۆڵدترافۆرد.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی زانیوە کە یاریزانە تەمەن 25 ساڵییەکە هیچ پێشمەرجییەکی دانەناوە بۆ گواستنەوەی پەیوەست بە ئەگەری بەشداریکردن یاخود بەشدارینەکردنی شەیتانە سوورەکان لە پاڵەوانێتیە ئەوروپییەکانی وەرزی داهاتوو.

تیمەکەی روبن ئامۆریم لە دۆخێکی پەرێشاندان و سەرکەوتنی راستەوخۆی لە رێگەی پرێمەرلیگەوە بۆ هەر پاڵەوانێتیەکی ئەوروپی گەیشتووەتە ئاستی مەحاڵ، بەڵام چاوی لەوەیە لە رێگەی بردنەوەی یۆرۆپالیگەوە بگەڕێنەوە بۆ چامپیۆنزلیگ. لەو نیازەشیاندا ئەرکیان ئاسان نابێت بەوپێیەی یاریی چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی بەرامبەر لیۆنی فەڕەنسین و 2-2 کۆتایی هاتووە. ئۆڵدترافۆرد لە یاریی گەڕانەوەدا بڕیار لە چارەنووسی یەکێکیان دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button