
یاریگا –
لیڤەرپوول چاوی لە هاوینێکی پڕفرۆشییە و دەیەوێ خەزێنەکەی لە بەڕێکردنی چەند یاریزانێکیدا پڕ بکاتەوە.
ئەو یانە ئینگلیزییە بە راهێنەرایەتی ئارنە سڵۆت پاڵێوراوێکی سەرەکیی بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگە، بەڵام بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو دەیانەوێ ریزەکانیان رێکبخەنەوە دوای ئەوەی ئەمساڵ هەر لە قۆناخی 16 لەسەردەستی پاریس سانجێرمان کرانەدەرەوە.
بەگوێرەی زانیاریی لە سەرچاوە ئەوروپییەکانەوە کە پێگەی ترانسفێرمارکت بڵاویکردووەتەوە، لیڤەر لای خۆیانەوە پێشبینی دەستکەوتنی 174 ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ ئەم هاوینە لە فرۆشتنی چەند ناوێکی دیاری یانەکەوە.
وەک ئەو سەرچاوەیە زانیویەتی، دوو لەو یاریزانەنەی چاوەڕواندەکرێت لە فرۆستنیانە برە پارەیەکی باشی دەستکەوێت، هەریەکە لە داروین نونێز و لویس دیازە.
رێدز نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی محەمەد سەڵاح و ڤێرجڵ ڤان دایک، ئەوەش بۆ پارێزگاریکردن لە یاریزانە بەئەزموونەکان لەگەڵ ئەو پرۆژەیەی راهێنەرە هۆڵەندییەکەیان هەیەتی.
خەیاڵییە؛ مووچەی نوێی محەمەد سەڵاح ئاشکرا دەکرێت – Yariga
بەڵام نەیتوانی ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد بە مانەوە لە ئانفێڵد رازی بکات. بەوەش بەبێ بەرامبەر ئەستێرە ئینگلیزیەکەی لەدەست دەچێت. ریال مەدریدیش نزیکترین یانەیە لە گواستنەوەی.