ئه‌وروپاگرنگترین

ئۆنانا خراپترین ریکۆردی لەسەر ئاستی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا تۆمارکرد

دوو هەڵەی زەق لە یەک یارییدا، بردنەوەی لە یانەکەی تێکدا

Yariga App

یاریگا –

لە چڕبوونەوەی رەخنەکان لە دژی ئاندرێ ئۆنانا، ئەو گۆڵپارێزە بەردەوامە لە هەڵەی زەق و ئەمشەویش ریکۆردێکی دیکەی خراپی تۆمارکرد لە یاریی چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی یۆرۆپالیگ بەرامبەر لیۆن.

فەڕەنسییەکان هەر لە خولەکی 25ی یارییەکە لەڕێگەی تیاگۆ ئالمادای ئەرجەنتینی دەستپێشخەرییان کرد لە هەژاندنی گۆڵی میوانە ئینگلیزییەکان کە ئۆنانا هۆکارێکی سەرەکیی بوو.

ڤیدیۆی گۆڵەکە:


ئەوە هەڵەی ژمارە 8 بوو بەهۆی گۆڵپارێزە کامێرۆنییەکەوە تۆڕی مان یونایتدی پێبهەژێنرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئۆپتا، لەوەتەی دەستپێکی وەرزی رابردووەوە تا ئێستا گۆڵپارێزی هیچ یانەیەکی پرێمەرلیگ هێندەی ئۆنانا هەڵەی نەکردووە ببێتە مایەی هەژاندنی تۆری یانەکەی.


لەوەش خراپتر، بەگوێرەی زانیاریی بەشێک لە سەرچاوە ئەوروپییەکان، لەوەتەی ئەنجامدانی یەکەم یاریی خۆی بە درێسی مان یونایتدەوە لە ئۆگەستی ساڵی 2023، هیچ یاریزانێک لەسەر ئاستی پێنج خولە بەهێزەکەی ئەوروپا هێندەی ئۆنانا هەڵەی نەبووە ببێتە هۆکار بۆ گەیشتنی تیمی دژبەر بە گۆڵی یانەکەی.

سیناریۆکانی یارییەکە بەجۆرێک لە دژی ئەو گۆڵچیە کامێرۆنییە بوون، لیۆن جارێکیتر بە سوودوەرگرتن لە هەڵەیەکی ئەو لە خولەکی 5+90 خۆیان لە شسکت رزگاکرد و ئەنجامەکەیان گۆڕی بۆ بە 2-2.

ڤیدیۆی گۆڵی دووەم:


ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ نیمانیا ماتیچی یاریزانی ئێستای لیۆن و پێشووی مان یونایتد زۆر راشکاوانە توانجی لەو ئۆنانا گرت و به خراپترین گۆڵپارێزی مێژووی یانەکەی ناوزەدکرد.

ماتیچ: ئۆنانا لە خراپترین گۆڵپارێزەکانی مێژووی یونایتدە و باشترە بزانێت چۆن قسە دەکات

بابەتی زیاتر

Back to top button