ئەستێرەی یاریگا؛ بیلال ساڵح باشترین یاریزانی گەڕی بیست و شەشەمی خولی نایابی کوردستان بوو
لە یاریی بەرامبەر دەربەندیخان دوو گۆڵ و ئەسیستێکی کرد

یاریگا –
بیلال ساڵح ناوەڕاستکاری شێروانە بە باشترین یاریزانی گەڕی بیست و شەشەمی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکرا، کە هەفتانە تۆڕی وەرزشی یاریگا باشترین یاریزانی هەر گەڕێکی خولەکە هەڵدەبژێرێت.
بیلال ساڵح ناوەڕاستکاری یانەی شێروانە لە یاریی بەرامبەر دەربەندیخان کە 3-0 بردنەوەیان بەدەستهێنا، رۆڵێکی کاریگەر و یەکلاکەرەوەی لەو سەرکەوتنە گرنگە هەبوو، یاریزانە 25 ساڵانەکە لە خولەکەکانی 32 و 50 دووانەی کرد و لە خولەکی 19 گۆڵێکی بۆ عوسمان کەریم دروستکرد.
بیلال ساڵح کە لە برایەتییەوە پەیوەندی بە شێروانە کردووە، لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان 12 گۆڵ و 10 ئەسیستی کردووە کە 4 گۆڵی بە پێناڵتی بوون، هەنگاوێک لە بەدەستهێنانی یەکەم نازناو لە مێژووی یانەکەی گەرمیان دوورە.
بیلال ساڵح سێیەمجارە لەم وەرزە بە ئەستێرەی هەفتە دەستنیشان بکرێت، پێشتر لە گەڕەکانی چوارەم و هەژدەم بە ئەستێرەی یاریگا هەڵبژێردرابوو.
شێروانە بە کۆکردنەوەی 53 خاڵ پێشەنگی خولی نایابی کوردستانی گرتووە و هەنگاوێک لە مسۆگەرکردنی نازناوی خولەکە دوورە، کە هەرگیز ئەم نازناوەی بەدەست نەهێناوە.