
یاریگا –
یانەی لیگانێس لە یاریی داهاتووی بەرامبەر بارسێلۆنا لە لالیگا، ریکلام بۆ هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی گوونەکان دەکات.
یانەی لیگانێسی ئیسپانی لە سۆشیاڵ میدیا گرتەیەکی ڤیدیۆیی چەند یاریزانێکی یانەکەی بڵاوکردووەتەوە، کە یاریزانەکان وەکو بەشێک لە هۆشیارکردنەوەی پیاوان لە شێرپەنجەی گوونەکان، ریکلام بۆ رێکخراوی FP7 McCann دەکەن، کە رێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی قازانج نەویستە و بارەگایەکەی لە سینسیناتی لە ئەمریکایە.
📹🍒Este sábado luchamos juntos contra el cáncer testicular.#TenemosUnPar @TCSociety pic.twitter.com/yHyk41h5R3
— C.D. Leganés (@CDLeganes) April 10, 2025
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمەڵەی تووشبووانی شێرپەنجەی گوون، لە جیهاندا لە هەر 250 پیاوێک، پیاوێکیان بە دەستی شێرپەنجەی گوونەکانییەوە دەناڵێنێت، کۆمەڵەکە دەیەوێت لە رێگای ریکلامکردنەوە پیاوان لە مەترسییەکانی تووشبوونیان هۆشیار بکاتەوە.
یانەی لیگانێس لە بەیاننامەیەکیدالە ماڵپەڕی فەرمی خۆی رایگەیاندووە، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمەڵەی تووشبووانی شێرپەنجەی گوون، رۆژی شەممە بە دروشمی ‘ئێمە جووتە گوونێکمان هەیە’ بەرامبەر بارسێلۆنا یاریی دەکەین.
رۆژی شەممە کاتژمێر 22:00 لیگانێس لە گەڕی سی و یەکەمی لالیگا میوانداریی بارسێلۆنا دەکات، کە لیگانێس بە کۆکردنەوەی 28 خاڵ لە پلەی هەژدەمی لالیگا دێت و لەناوچەی دابەزیندایە بۆ ریزی یانە پلە دووەکان.
🍒 El C.D. Leganés lanza una campaña para visibilizar el cáncer testicular en la previa del #LeganésBarça @TCSociety#TenemosUnPar
— C.D. Leganés (@CDLeganes) April 10, 2025