عێراقگرنگترین

پیتەر گورگیس لە خولی ئەستێرەکانی عێراق سڕکرا

Yariga App

یاریگا –

پیتەر گورگیس بەهۆی هەڵسوکەوتێکی لە یاریی بەرامبەر زەوڕا بە پێبژاردنی دوو ملیۆن دینار و سڕکردنی بۆ یارییەک سزادرا.

لێژنەی تەمبێکردن لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق رایگەیاندووە، پیتەر گورگیس یاریزانی دهۆک بەهۆی ئەوەی لە یاریی رابردووی یانەکەی بەرامبەر زەوڕا لە خولی ئەستێرەکانی عێراق کاتێک لێدانی سزا بۆ تیپی بەرامبەر هەژمارکرا، بە دەست ئاماژەی بۆ پارە کردووە و بێڕێزی بەرامبەر ناوبژیوانی یارییەکە کردووە، سزا دەدرێت.

May be an image of 1 person, playing football, playing American football and text that says "-HD HD 1970 OO PETER 7"

لێژنەی تەمبێکردن بڕیاریداوە گورگیس بە پێبژاردنی دوو ملیۆن دینار و سڕکردنی بۆ یارییەک سزای بدات، بەمەش ناوەڕاستکارەکەی هەڵبژاردەی عێراق لە یاریی داهاتووی یانەکەی بێبەش دەبێت، کە بەهۆی یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو، یاریی داهاتووی بەرامبەر مینا بۆ کاتێکی دیکە دواخرا.

رۆژی سێشەممەی داهاتوو دهۆک لە یاریی گەڕانەوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو میوانداریی قادسیەی کوێتی دەکات، کە هەردوولا لە یاریی چوون بەبێ گۆڵ یەکسانبوون و لەو یارییە گورگیس تووشی پێکان بوو، بەڵام دوای یارییەکە مەسعود میرال راهێنەری دهۆک رایگەیاند، پێکانەکەی سووکە.

گورگیس (24 ساڵان) لەم وەرزە بە درێسی یانەی دهۆک لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لە 16 یاری بەشداریی 10 گۆڵی کردووە، 6 گۆڵ و 4 ئەسیستی کردووە، لە بۆرسەی یاریزانان نرخی ئەو یاریزانە عێراقییە 400 هەزار یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button