
یاریگا –
دەستەی راهێنەرانی ئارسیناڵ گرێبەستەکانیان لەگەڵ یانەکەیان نوێکردووەتەوە.
سیمۆن کۆلینگس، رۆژنامەنووسی بەریتانی ئاشکرایکردووە، هەریەکە لە ئەلبێرت ستیڤینبێرگ (یاریدەدەری راهێنەر)، کارلۆس کوێستا (یاریدەدەری راهێنەر)، میگێل مۆلینا (راهێنەری تیپی یەکەم)، ئیناکی کانا (راهێنەری گۆڵپارێزان) و نیکۆلاس یۆڤێر (راهێنەری تۆپە جێگرەکان) گرێبەستەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ نوێکردووەتەوە و لە پاڵ میکێل ئارتێتا راهێنەری یانەکە بەردەوام دەبن.
The core members of Mikel Arteta’s backroom staff at Arsenal have all signed new contracts with the club.
Albert Stuivenberg, Carlos Cuesta, Inaki Cana, Nicolas Jover and Miguel Molina now have deals that run in length alongside Arteta.
More here:https://t.co/pSqVzIxJ2g
— Simon Collings (@sr_collings) April 9, 2025
ئەندامانەی دەستەی راهێنەرانی گەنەرز کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکانیان کۆتایی دەهات، بەڵام گرێبەستەکانیان تاوەکو هاوینی 2027 نوێکردووەتەوە، بەمەش هەر پێنج ئەندامەکەی دەستەی راهێنەرایەتی ئارتێتا دوو ساڵی دیکە لە یاریگای ئیمارات بەردەوام دەبن.
هاوینی 2019 ئارتێتا ئەرکی راهێنەرایەتی ئارسیناڵی گرتە ئەستۆ و زۆربەی ئەندامانەی دەستەی راهێنەرانی گەنەرز لەگەڵ راهێنەرە ئیسپانییەکە روویان لە لەندەن کرد و لە گەنەرز دەستبەکاربوون.