
یاریگا –
پێدەچێت مشت‌ومڕ لەسەر چارەنووسی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی، کاپتنی یانەی نەسر هێشتا به‌رده‌وام بێت، هاندەرانیش پرسیار دەکەن کە ئایا چانسی بەشداریکردنی لە یەکەمین وه‌شانی جامی جیهانی یانەکانی 2025 پێدەدرێت یان له‌گه‌ڵ نه‌سڕ ده‌مێنێته‌وه.
گۆرانكاری له مۆندیالی یانه‌كان و زیادكردنی یانه‌كان و خشته‌ی یارییه‌كان ده‌رگای گواستنەوەی یاریزانانی گه‌رم و گوڕتر ده‌كات و یانه‌كان رێگه‌یان پێدراوە کە گرێبەستی کورتخایەن بكه‌ن و یاریزانەکان گرێبەستەکانیان بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌گه‌ڵ واژۆ ده‌كرێت.
له‌ماوه‌ی رابردوو له مێدیاكان باس له‌وه ده‌كرێت كه کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئامانجی یانەی ئینتەر مه‌یامیه، ئەمەش رێگەی پێدەدات بۆ یەکەمجار لەگەڵ لیۆنێل مێسی رکابەری له‌مێژینه‌ی خۆی یاریی بكات.
هەروەها یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی خۆی بۆ جامی جیهانی یانەکان ئامادە دەکات، به‌ڵام ئێرلینگ هالاندی هێرشبەری یانه‌كه‌ی دووچاری پێكان بووه بۆ ئه‌وكات قورسه بگه‌رێته‌وه پێكهاته‌ی یانه‌كه و تیپه‌كه‌ش به‌دوای شوێنگره‌وه‌یه‌كی باش ده‌گه‌رێت بۆ ئه‌وه‌ی له پاڵه‌وانه‌تیه‌كه ژماره‌یه‌كی قورس بێت.
تێدی شێرینگهام له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیكردنی رۆناڵدۆ به یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی گوتی، پیپ گواردیۆلا دەتوانێت بیر لە گرێبەستکردن لەگەڵ رۆناڵدۆ بکاتەوه، دەزانم هاندەرانی مانچێستەر یونایتد دڵخۆش نابن، بەڵام ئەگەر ژمارەکان هەر شتێک بن، پێدەچێت ڕۆناڵدۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته بقۆزێته‌وه بەدڵنیاییەوە دەتوانێت گۆڵ تۆمار بکات و كاریگه‌ری هه‌بێت ئەوە حاشا هەڵنەگرە.
تا ئێستا گفتوگۆ لە نێوان كارگێری نەسر و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی تەمەن 40 ساڵ کە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت به‌رده‌وامه و یانه‌كه چاوه‌ڕوان ده‌كات به گرێبه‌سته‌كه‌ی رازی بێت و له یانه‌كه بمێنێته‌وه.
رۆناڵدۆ مێژوویەکی دەوڵەمەندی هەیە لە شێوازه کۆنه‌كه‌ی جامی جیهانی یانەکان و پێشتر چوار جار نازناوەکەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد و ڕیال مەدرید بەدەستهێناوە.