ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ ئەستێرەیەکی ریال مەدرید گەڕایەوە

Yariga App

یاریگا –

دانی سێبایۆس لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و بەشداری مەشقەکانی ئەمڕۆی کردووە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ یاریزانانی ریال مەدرید دەستیان بە مەشق و راهێنانەکانیان کردەوە، دانی سێبایۆس لەگەڵ تیپەکە بەشداری مەشقە بەکۆمەڵەکانی ئەمڕۆی کردووە و خۆی بۆ یاریی داهاتوو ئامادە دەکات.

پێشبینی دەکرێت سێبایۆس رۆژی یەکشەممە لە یارییەکانی گەڕی 31ـی لالیگا بەرامبەر ئالاڤێس بەشداریی بەشێکی یارییەکە بکات تاوەکو بەتەواوی بۆ یارییەکەی ئارسیناڵ ئامادەبێت.

چوارشەممەی داهاتوو کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر ریال مەدرید لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ میوانداری ئارسیناڵ دەکات و سێبایۆس بەرامبەر گەنەرز ئامادە دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button