ڤیدیۆ؛ یاریزانێک لەناو یاریگا گیانی لەدەست دا

یاریگا –
لە یارییەکی جامی پیرۆ، یاریزانێکی 21 ساڵان گیانی لەدەست دا.
لە یارییەکی جامی پیرۆ، هێلار گۆنزالێس یاریزانی یانەی ریال تیتان لە خولەکی 70 بەر گۆڵپارێزی یانەی نوێڤا کاخامارکا دەکەوێت و لەهۆش خۆی دەچێت، گەرچی یەکسەر ئەو یاریزانە 21 ساڵانە گەیەنرایە نەخۆشخانە و چەند رۆژێک لە نەخۆشخانە خەوێنرا، بەڵام دواجار هەر لەوێ گیانی لەدەست دا.
#URGENTE: Tragedia en la Copa Perú. Tras permanecer internado varios días en un hospital de Moyobamba, perdió la vida Helar Gonzales Altamirano, jugador del equipo Real Titan Nc. Esto después de chocar con el arquero de Defensor Nueva Cajamarca durante un partido por la Copa Perú pic.twitter.com/PTy3k0Nzvg
— Noticias 360 Perú (@Noticias360Peru) April 9, 2025
فیدراسیۆنی تۆپی پێی پیرۆ لە بەیاننامەیەکیدا، مردنی هێلار گۆنزالێس یاریزانی یانەی ریال تیتانی راگەیاندووە و ئاشکرایکردووە، سبەی هەینی تەرمی یاریزانە 21 ساڵانەکە بەخاک دەسپێردرێت، کە رۆژی سێشەممە لەناو یاریگا لەهۆش خۆی چوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە مردنەکەی پشتڕاست کرایەوە.
وەکو ئەوەی لە ڤیدیۆیەکە دەردەکەوێت، رۆژی یەکشەممە لە یارییەکەی جامی پیرۆ، بەپەلە هێلار گۆنزالێس بە ئامبوڵانس دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە، بەڵام دوای دوو رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە بەهۆش خۆی نەهاتەوە و گیانی لەدەست دا.