ئینگلتەراگرنگترین

خەیاڵییە؛ مووچەی نوێی محەمەد سەڵاح ئاشکرا دەکرێت

رێدز پارێزگاری لە پاشاکەی دەکات

Yariga App

یاریگا –

محەمەد سەڵاح بە مووچەیەکی خەیاڵی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول نوێکردووەتەوە.

دوێنێ رۆژنامەنووسی ماڵپەڕی ئاتلێتیک دەیڤد ئۆرنشتاین ئاشکرایکرد، مەحەمەد سەڵاح بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول گەیشتووەتە رێککەوتن و بۆ ماوەی دوو وەرزی دیکە نوێیدەکاتەوە. جیا لە ئەستێرە میسڕییەکە، ڤیرجڵ ڤان دایکیش بۆ دوو وەرزی دیکە گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە.

محەمەد سەڵاح هەفتانە 350 هەزار پاوەند وەک مووچەی جێگیر وەردەگرێت، 50 هەزار پەوەندی دیکەش بەشێوەی پاداشت بەگوێرەی ئەو ئاستەی پێشکەشی دەکات. بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی سەن، لە گرێبەستە نوێیەکە مووچەی جێگیری سەڵاح بۆ 400 هەزار پاوەند زیادکراوە.

نوێکرانەوەی گرێبەستی گۆڵکارە میسڕییەکە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ ئاڕنە سڵۆت و زەبرێکی گەورەیە بۆ سعوودیەکان، کە ئۆفەرێکی گەورەیان بۆ گواستنەوەی ئامادەکردبوو.

سەڵاح لەم وەرزە ئاستێکی بێوێنە پێشکەش دەکات، لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 45 یاریی کردووە، 32 گۆڵی کردووە و 22 گۆڵی کردووە. بە 27 گۆڵیش گۆڵکاری ئەم وەرزەی پرێمەرلیگە.

سەڵاح لە هاوینی 2017 بە بڕی 42 ملیۆن یۆرۆ لە رۆمای ئیتاڵییەوە پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد. لەگەڵ رێدز لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 393 یاریی کردووە، 243 گۆڵی کردووە و 110 گۆڵی دروستکردووە.

نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، نازناوێکی پرێمەرلیگ، نازناوێکی جامی جیهانی یانەکان، نازناوێکی جامی سوپەری ئەوروپا، دوو نازناوی خولی ئینگڵتەڕا، نازناوێکی جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا و نازناوێکی قەڵغانی ئینگڵتەڕای لەگەڵ یانەکە بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button