ڤینیسیۆس جونیۆر سعوودییەکان شۆک دەکات
کۆتایی بە هەموو شتێک دەهێنێت..

یاریگا –
ڤینیسیۆس جونیۆر یانە سعوودیەکان بێهیوادەکات و مانەوە لە ریال مەدرید هەڵدەبژێرێت.
گرێبەستەکەی ڤینیسیۆس لەگەڵ ریال مەدرید لە هاوینی 2027 بەسەردەچێت، ئەمەش دوای ئەوەی لە ئۆکتۆبەری 2023 ریال مەدرید گرێبەستەکەی بۆ چوار ساڵی دیکە نوێکردەوە.
هەردوو یانەی هیلال و ئەهلی سعوودی خەون بە گواستنەوەی ئەستێرە بەڕازیلییەکە دەبینن و سعوودیەکان بۆ گواستنەوەی ڤینی ئۆفەرێکی زەبەلاحیان بە بەهای یەک ملیار یۆرۆ پێشکەشکردووە.
بەڵام بەگوێرەی دوایین زانیارییەکانی رۆژنامەی کادینا سێر، ریال مەدرید دەستی بە هەنگاوەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ڤینیسیۆس کردووە و رێگە لە ئۆفەری سعوودیەکان دەگرێت.
🚨‼️ Informa @ManuCarreno en #ElLarguero
💭 ¿Qué va a pasar con Vinicius? Los 5 años que le ofrece Arabia 🇸🇦 no le acaban de convencer ✖️
📝 Las conversaciones para renovar con el @RealMadrid van por BUEN CAMINO
👉Ahora mismo, está más cerca de RENOVAR que de SALIR del club pic.twitter.com/ABsjYONS57
— El Larguero (@ellarguero) April 9, 2025
رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ڤینیسیۆس جونیۆر ئۆفەری سعوودیەکانی رەتکردووەتەوە، ئامادە نییە ریال مەدرید جێبهێڵێت بۆ ماوەیەکی زۆر لە سعوودیە یاریی بکات و کۆتایی بە هەوڵەکانی یانەکانی خولی رۆشن هێناوە.
هاوکات سعوودیەکانیش دەیانەوێت بۆ ماوەی پێنج وەرز گرێبەست لەگەڵ یاریزانەکە واژۆ بکەن و ئامادە نین تەنیا بۆ وەرزێک پارەیەکی زۆر لەپێناو گواستنەوەی خەرج بکەن.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، دانوستانەکانی ڤینی لەگەڵ سعوودیەکان بەتەواوی وەستاوە، گفتوگۆکانی یاریزانەکە لەگەڵ ریال مەدرید بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی زۆر پێشکەوتووە و ئێستا جونیۆر زیاتر لە مانەوە نزیکە تاوەکو جێهیشتنی یانەکە.
هێرشبەرە 24 ساڵانییەکە لە هاوینی 2018 بەبڕی 45 ملیۆن یۆرۆ لە فلامینگۆوە پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 308 یاریی بۆ یانەکە کردووە، 104 گۆڵی کردووە و 82 گۆڵی دروستکردووە.
دوو نازناوی چامپیۆنزلیگ، سێ نازناوی لالیگا، دوو نازناوی جامی جیهانی یانەکان، دوو نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا، نازناوێکی جامی کیشوەرەکان، سێ نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا و نازناوێکی جامی شای ئیسپانیای لەگەڵ مێرێنگی بەدەستهێناوە.