ئیسپانیاگرنگترین

ئەستێرەیەک؛ دەمەوێت پەیوەندی بە ریال مەدرید بکەم

دەمەوێت یاریی بۆ یانە مەزنەکە بکەم

Yariga App

یاریگا –

دین هیوسن جارێکی دیکە خواستی خۆی بۆ یاریکردن بۆ ریال مەدرید دەردەبڕێت.

ریال مەدرید ماوەیەکە لە نزیکەوە چاودێری دین هیوسن، بەرگریکاری بۆرنمس دەکات. هیوسن لە هاوینی رابردوودا بەبڕی 15.2 ملیۆن پاوەند لە یوڤێنتوسەوە پەیوەندی بە بۆرنمس کرد. ئێستا یەکێکە لە باشترین یاریزانانی بۆرنمس و بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیاش کراوە.

بەرگریکارە 19 ساڵانییەکە پێشتر چەند جارێک دڵخۆشی خۆی بە گرینگیپێدرانی لەلایەن ریال مەدرید دەربڕیبوو، لە چاوپێکەوتنێکی نوێی لەگەڵ ئێل چیرینگویتۆ جارێکی دیکە خواستی خۆی بۆ یاریکردن بۆ ریال مەدرید دەردەبڕێت.

ئاگادارم ریال مەدرید گرنگیم پێدەدات، هاوڕێکانم هەواڵەکانم بۆ دەنێرن و دەڵێن پەیوەندی بە ریال مەدرید بکە.
حەزدەکەم یاریی بۆ ریال مەدرید بکەم، یانەیەکی مەزنە و هەموو یاریزانێک حەزدەکات یاریی بۆ یانە مەزنەکان بکات.

سێرجیۆ رامۆسیش نمونەی باڵامە.

هیوسن لە هاوینی 2030 گرێبەستەکەی لەگەڵ بۆرنمس بەسەردەچێت، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی 50 ملیۆن پاوەندە و لەم هاوینە هەر یانەیەک ئەو بڕە پارەیە بدات، دەتوانێت گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.

هیوسن لە دایکبووی هۆڵەندایە، لە تەمەنی پێنج ساڵیدا بووەتە وڵاتینامەی ئیسپانیا و ژیانی لە مەدرید بەسەربردووە.

مانگی رابردوو بۆیەکەمجار بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا کرا و ئاستێکی بەرزی لەگەڵ ماتادۆر پێشکەشکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button