چامپیۆنزلیگگرنگترین

پاریس ناوی خۆی لەپاڵ گەورەکانی مێژووی چامپیۆنزلیگدا نووسیەوە

Yariga App

یاریگا –

پاریس سانجێرمان بەردەوامە لە پیشاندانی ئاستی نایاب لە وەرزەکەی و شەوێکی دیکەی بە بردنەوەیەکی گەورە لە ئاستۆن ڤیلا بەڕێکرد.

لە چوارچێوەی یارییەکانی چوونی چامپیۆنزلیگ پاریس پێشوازیی لە میوانە ئینگلیزیەکەی کرد و 3-1 لە ڤیلانزی بردەوە.

بەو بردنەوەیە، پاریس ریکۆردێکی مێژوویی تۆمارکرد کە توانی لە میانی یەک وەرزی پاڵەوانێتیەکەدا لە سێ یانەی پرێمەرلیگ بباتەوە.

کوڕانی پایتەختی فەڕەنسا هەر لەم وەرزەدا پێشتر شکستیان بە یانەکانی مانچێستەر سیتی و لیڤەرپوولیش هێنابوو. ئاستۆن ڤیلاشیان کردە قوربانی ئامانجە گەورەکەیانە کە بردنەوەی چامپیۆنزلیگە بۆ یەکەمین جار لە مێژووی خۆیاندا.

بەگوێرەی تۆری ئۆپتا بۆ ئامار و ریکۆردەکان، پێشتر تەنها سێ جار روویدابوو یانەیەک لە یەک وەرزی پاڵەوانێتیەکەدا  لە سێ یانەی جیاوازی پرێمەرلیگ بباتەوە. بایرن میونشن لە وەرزی 2013-2014، بارسێلۆنا لە 2018-2019 و ریال مەدرید لە 2021-2022 ئەنجامیاندابوو. بەوەش پاریسیەکان وەک چوارەم یانە خۆیان خستە ریزە ئەو یانە گەورانەی چامپیۆنزلیگەوە.

بە سەرکەوتنی بۆ چوارگۆشەی زێڕین، تیمەکەی لویس ئێنریکێ رووبەڕووی ریال مەدرید یاخود ئارسیناڵ دەبێتەوە کە یاریی چوونی نێوان ئەو دووانە بە بردنەوەی گەنەرز کۆتایی هات بە سێ گۆڵی بێ وەڵام. هەربۆیە پێشبینیەکان بۆ ئەوەن کە پاریس رووبەڕووی یانەیەکی دیکەی پرێمەرلیگ ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button