رافینیا و شەوێکی دیکەی پڕ لە ریکۆردی ئەفسووناویی

یاریگا –
لە شەوێکی دیکەی ئەفسووناوییدا بۆ بارسێلۆنا بە گشتیی و رافینیا بەتایبەتی، ئەستێرە بەڕازیلیەکە چەندین ژمارەی ئەفسووناویی تۆمارکرد کاتێک 4-0 لە بۆڕووسیا دۆرتموندی بردەوە.
کاتالوونیەکان لە میانی یاریی چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی میوانە ئەڵمانیەکەیان گۆڵباران کرد و پێیەکیان خستە چوارگۆشەی زێڕین.
لەو یارییەدا رافینیا بە دوو ئەسێست و گۆڵێک جارێکیتر جێدەستی خۆی لە بردنەوەکانی بارسا دیاریکرد و چەند ژمارەیەکی نایابی بەناوی خۆیەوە نووسیەوە.
ئەستێرە بەڕازلییەکە توانی لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا ژمارەی بەشداریکردنی لە گۆڵدا بەرزبکاتەوە بۆ 19 کە لە مێژووی یانەکەدا تەنها لیۆنێل مێسی ئەنجامیدابوو ئەویش لە وەرزی 2011-2012. بەوەش گەر بلاوگرانا بگاتە یاریی کۆتایی، دەرفەتی گەورە بۆ رافینیا دەڕەخسێت لیۆ تێپەڕێنێت.
لە ژمارەیەکی دیکەدا رافینیا پێش هەر ئەستێرە و ئەفسانەیەکی بەرازیلی لە مێژووی کاتالوونییەکاندا دایەوە بە تۆمارکردنی 12 گۆڵ لەو پاڵەوانێتیە لەماوەی تەنها یەک وەرزدا.
19 – Raphinha has been directly involved in 19 UEFA Champions League goals this season (12 goals, 7 assists), the joint-most ever by a Barcelona player in a single edition of the competition (level with Lionel Messi in 2011-12). Colossal. pic.twitter.com/ovVjUwF9hm
— OptaJoe (@OptaJoe) April 9, 2025
بە کۆی وەرزەکە ئەو یاریزانە 28 ساڵییە ئاستێکی سەرسوڕهێنەر پیشاندەدات و ژمارەکانی دەیسەلمێنن کە پاڵێوراوێکی سەرەکی بردنەوەی باڵۆندۆری ئەمساڵ بێت. بەجۆرێک، لە 45 یاریی سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا توانیویەتی بەشداریی 50 گۆڵ بکات (28 گۆڵ و 22 ئەسێست.)