
یاریگا –
محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی میسڕی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی واژۆ لەسەر گرێبەستە نوێیەكەی لەگەڵ یانەكەی دەكات.
سەڵاح لە هاوینی ساڵی 2017لە ریزەكانی رۆماوە بە بەهای 42 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە كرد و گرێبەستەكەی لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.
بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، محەمەد سەڵاح لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ لیڤەرپوول نزیكە.
نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی محەمەد سەڵاح لە قۆناخی كۆتاییدایە و لیڤەرپوول دەیەوێت بەمزوانە گرێبەستی سەڵاح و ڤان دایک نوێبكاتەوە. ئەستێرە میسڕیەكە و لیڤەرپوول پێكەوە بەردەوام دەبن.
سەڵاح لەگەڵ رێدز بەشداری لە 394 یاریی كردووە و توانیویەتی 243 گۆڵ بكات و 111 گۆڵیش درووست بكات.
نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، نازناوێکی پرێمەرلیگ، نازناوێکی جامی جیهانی یانەکان، نازناوێکی جامی سوپەری ئەوروپا، دوو نازناوی خولی ئینگڵتەڕا، نازناوێکی جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا و نازناوێکی قەڵغانی ئینگڵتەڕای لەگەڵ یانەکە بەدەستهێناوە.