
یاریگا –
پێشمەرگەی سلێمانی لە یاریگای خۆی نەیتوانی لە سناعات کارەبایی بباتەوە کە لە کۆتایی ریزبەندی خولی نایابی عێراق دێت.
لە گەڕی 23ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، پێشمەرگەی سلێمانی لە یاریگای خۆی میوانداری سناعات کارەبایی کرد، دوای پێشکەوتنی پێشمەرگە لە گێمی یەکەم بە ئەنجامی 2 _ 0 لە گێمی دووەم و لە کۆتا خولەکەکان دوو گۆڵی لێکرایەوەو یارییەکەش 2 _ 2 کۆتایی هات.
نۆ یارییە پێشمەرگەی سلێمانی لە خولی نایابی عێراق سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوە، دەستەی کارگێڕی پێشمەرگە لە چەند کاتژمێری داهاتوو کۆبوونەوەی خۆی دەکات و بریار لە چارەنووسی رێباز سدیقی راهێنەر دەدەن، پێشمەرگە 24 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 17ـەم دێت.
گازی باکوور لە یاریگای خۆی 1 _ 0 بە موسڵ دۆڕا، ئەم وەرزە موسڵ بە سێ یاریزانی کوردەوە رکابەری ریزبەندی یەکەم دەکات و مەبەستیانە بگەنە خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ وەرزی داهاتوو، موسڵ 40 خاڵی هەیە لە ریزبەندی سێیەمە و تەنها دوو خاڵ لە ئەمانەی بەغدای خاوەن ریزبەندی یەکەم دوورە، گازی باکووریش کێبڕکێی مانەوە دەکات و بە 24 خاڵ لە ریزبەندی 16ـەی خولی نایابی عێراق دێت.