چامپیۆنزلیگ
کەین: ئینتەر بە جۆرێک ئاهەنگی گێڕا وەک ئەوەی یارییەکە کۆتایی هاتبێت

هاری کەین دەڵێت هەستێکی ئەرێنیان هەیە سەرەڕای دۆڕانیان و توانج لە ئینتەرمیلانیش دەدات.
شەوی رابردوو کەین و هاوڕێکانی لە ئاڵیانز ئەرینا بە ئەنجامی 1-2 دۆڕان بە ئینتەرمیلان لە چارەگی کۆتایی خولی پاڵەوانەکان. ئەستێرە ئینگلیزییەکە بەدوای یەکەم ناسناوی ژیانی پیشەگەری خۆی وێڵە و دوای دۆڕانەکەیان وتی
چەند هەلێکی گۆڵکردنم لەدەستدا بەڵام ئەمە بەشێکە لە ژیانی هێرشبەران. بەڵام دروستبوونی ئەو هەلانە هەستێکی ئەرێنی لام دروستکردووە بۆ یاری دووهەم. یارییەکەی قورس بوو وە ئینتەر لە تیمە باشەکانن لەگەڵ ئەوەش زۆربەی کاتەکان ئێمە باشتربووین، ئەوان بە جۆرێک ئاهەنگیان گێڕا وەک ئەوەی کۆتایی هاتبێت. متمانەی تەواومان بە خۆمان هەیە.
هەفتەی داهاتوو، شەوی چوارشەممە لە سان سیرۆ یاری دووهەم بەڕێوەدەچێت و براوەیان دەگاتە چوارگۆشەی زێڕینی خولی پاڵەوانەکان.