
نیمانیا ماتیچ وەڵامێکی جەرگبڕی ئەندرێ ئۆنانای گۆڵپارێزی مانچێستەر یونایتد دەداتەوە.
ماتیچ پێنج وەرز یاریزانی مانچێستەر یونایتد بووە و ئێستا یاری بۆ لیۆنی فەڕەنسی دەکات. هەردوو یانە شەوی پێنج شەممە لە چارەگی کۆتایی یۆرۆلیگ رووبەرووی یەکدەبنەوە. بەر لە یارییەکە ئۆنانا وتبووی کە ئەوان زۆر لە لیۆن باشترن. ئەم پرسەش رووبەرووی ماتیچ کرایەوە لە پرێس کۆنفرانسی بەر لە یارییەکە. ناوەڕاستکارە بە ئەزموونەکە لە وەڵامدا وتی
کاتێک تۆ یەکێکیت لە خراپترین گۆڵپارێزەکانی مێژووی مانچێستەر یونایتد دەبێت بزانیت چۆن قسە دەکەیت. ئەگەر ڤان دێر سار و شمایکڵ و دی خیا ئەو قسەیەیان بکردایە قەینا، بەڵام ئۆنانا یەکێکە لە خراپترینەکان.
یارییەکەی شەیتانە سوورەکان و لیۆن کاتژمێر 10:00ی شەو بە کاتی کوردستان لە خاکی فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت و یاری گەڕانەوە لە ئۆڵد ترافۆرد دەبێت لە هەفتەی داهتوودا.
ماتیچ لە 2022دا یونایتدی جێهێشت و ئۆنانا لە 2023 پەیوەندی بەو یانەیەوە کرد. لەم وەرزەدا لە پلەی 13هەمی ریزبەندی .پریمەرلیگ دێن