چامپیۆنزلیگگرنگترین

نێیمار براوەی چامپیۆنزلیگ دەستنیشان دەکات

Yariga App

یاریگا –

نێیمار داسیلڤا، پالەوانی چامپیۆنزلیگ و رکابەری سەرەکی بۆ بردنەوەی نازناوەکە دەستنیشان کرد.

نێیمار لەم رۆژانەدا کە خەریکی جیهانی “کینگز لیگە” و وەک سەرۆکی یەکێک لە تیپەکانی بەرازیل کە فوریای ئێف سییە کاردەکات.

بەڵام هێشتا ئەو ئەستێرە بەڕازیلییە چاوی لەسەر چامپیۆنزلیگە، کە تا ئەم دواییانە لەوێ یاریی دەکرد. کاتێک پرسیاری لەبارەی تیپە دڵخوازەکانی لێکرا بۆ ئەوەی سەرکەون بۆ قۆناخی چارەکی کۆتایی و سەرکەوتنی پاڵەوانێتییەکە، خێرا بۆچوونی خۆی خستەڕوو.

نێیمار سەرەتا باسی یاری نێوان پاریس سان جێرمان و ئەستۆن ڤێلای کرد و بەبێ ساتێک دوودڵی پاریس سانجێرمانی هەڵبژارد. ئەو تیپەی دوایین جار لە چامپیۆنزلیگ یاریی لەگەڵدا کردووە. سەبارەت بە یارییەکەی ئارسینال و ریال مەدرید، ریالی بە پاڵێوراوی سەرەکی زانی (چاوپێکەوتنەکە پێش یارییەکەی شەوی رابردوو بوو). لە دووانەی بارسێلۆنا و دۆرتمۆنددا دەنگی بە بارسا دا و لە یارییەکەی بایرن میونشن و ئینتەردا پێیوابوو بایرن سەردەکەوێت.

لە کۆتاییدا کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە کام یانە لەم وەرزەدا جامەکە بەرزدەکاتەوە،بە راشکاوانە بارسێلۆنای وەکوو برواەی ئەم وەرزەی یانە پاڵەوانان دەست نیشان کرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button