میدیاکانی کەتەلۆنیا دوای دۆڕانەکەیان بەرامبەر ئارسیناڵ ‘سووکایەتی’ بە ریال مەدرید دەکەن
رۆژنامەکانی کەتەلۆنیا: ریال مەدرید زەلیل کرا

یاریگا –
رۆژنامەکانی کەتەلۆنیا دوای دۆڕانەکەیان بەرامبەر ئارسیناڵ سووکایەتی بە ریال مەدرید دەکەن و نووسیویانە ‘ریال مەدرید زەلیل کرا’.
میدیاکانی کەتەلۆنیا دوای دۆڕانەکەی ریال مەدرید بەرامبەر ئارسیناڵ خوێیان بەسەر برینی هاندەرانی ریال مەدریددا کردووە، بە وەسف و توانجی جیاواز گاڵتەیان بە مەدریدییەکان کردووە و نووسیویانە ‘ریال مەدرید زەلیل کرا’.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی تۆمارێکی دەنگی رادیۆی کەتەلۆنیای بڵاوکردووەتەوە، کە کۆمێنتارە کەتەلۆنییەکەی رادیۆی RAC1 وەکو ئەوەی بارسێلۆنا گۆڵی کردبێت، بەبۆنەی گۆڵەکانی ئارسیناڵ هاوار دەکات و ئاهەنگ دەگێڕێت.
🔥 Una de esas noches para el recuerdo: RAC-1 y su narración de la debacle madridista pic.twitter.com/YAksRnK9KL
— Diario AS (@diarioas) April 9, 2025
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی لە رووپەڕی ئەمڕۆ چوارشەممەی لەبارەی ئەنجامی یارییەکەی ئارسیناڵ و ریال مەدرید کە گەنەرز 3-0 بردنەوەی بەدەستهێنا، نووسیویەتی :’زەلیل کران’.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنیش وێنەیەکی جود بێڵینگهامی لە یارییەکەی ئارسیناڵ داناوە و نووسیویەتی :’زۆر پێیەوە کاریگەر بوون’.
رۆژنامەی مارکای مەدریدیش لە رووپەڕی ئەمڕۆیدا دۆڕانەکەی ریال مەدریدی بە ‘زەلیلبوون’ وەسفکردووە و نووسیویەتی :’ریال مەدرید زەلیل کرا، بەڵام لەگەڵ ریال مەدرید ئەستەم نییە’.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانیش لەبارەی دۆڕانەکەی ریال مەدرید نووسیویەتی :’ناچاری موعجیزەیەکی دیکە کران’.