
یاریگا –
لە کۆتایی ئەم وەرزە کارلۆ ئانچێلۆتی لە پۆستی راهێنەرایەتی ریال مەدرید دووردەخرێتەوە.
تۆڕی رێلێڤۆ بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید لە کۆتایی ئەم وەرزە کارلۆ ئانچێلۆتی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە دووردەخاتەوە و ئێستا کارلۆ دوایین ساتەکانی وەک راهێنەری ریال مەدرید بەسەردەبات.
تۆڕە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، چارەنووسی هەر ریال مەدرید بەندە بە ئەنجامەکانی لە کۆتایی وەرز، بۆیە بەدڵنیاییەوە کارلۆ لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە، تەنیا ئەگەر موعجیزەیەک رووبدات و ریال مەدرید نازناوێکی گەورە بەدەستبهێنێت ئەوکات رەنگە دوورنەخرێتەوە.
Ancelotti queda herido de muerte https://t.co/d31cnQIVPd
— Relevo (@relevo) April 9, 2025
رێلێڤۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، بەرپرسانی ریال مەدرید بیریان لە شوێنگرەوەیەک کردووەتەوە و ئامانجیانە چابی ئاڵۆنسۆی ئیسپانی و راهێنەری بایەر لیڤەرکوزن وەک شوێنگرەوەی ئانچێلۆتی دەستنیشان بکەن.
شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریی چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ 3-0 بە ئارسیناڵ دۆڕا و کارلۆ بە بەرپرسیاری سەرەکی شکستەکە دادەنرێت.