ئه‌ڵمانیائیتاڵیاچامپیۆنزلیگیاریگا

فریادڕەسەکەی ئینتەر گۆڵەکەی پێشکەشی کێ کرد؟

Yariga App

یاریگا –

داڤیدێ فراتێسی، دوای تۆمارکردنی گۆڵێکی گرنگی بۆ ئینتەرمیلان بەرامبەر بایرن میونشن لە ئالیانز ئارێنا، گۆڵەکەی پێشکەش بە داپیرەی کە بەم دواییە کۆچی دوایی کردووە، کرد.

فراتێسی لە کۆتا خولەکەکانی یاریی چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە نێوان ئینتەرمیلان و بایرن میونشن هاتە ناو یاریگا، لە کاتێکدا یانەی جاوەن یاریگا بە هەموو هێزی خۆیەوە هێرشی دەکردە تاوەکوو ئەنجامەکە لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە، بە جووڵەیەکی نایاب و بە پاسێکی کارلۆس ئۆگستۆ لە لای چەپەوە و بە لێدانێکی فراتسی لە خولەکی 88 ئینتەرمیلانی بە ئەنجامی 2-1 پێش خست و کارەکەیانی بۆ یاریی گەرانەوە لە یاریگای خۆیان ئاسانتر کرد.

لە دوای تۆمارکردنی گۆڵەکە شێتانە ئاهەنگی گێڕا و تیشێرتەکەی داکەند و رایکردە لای هاندەرانی یانەکەی و هاواری دەکرد. بەڵام هۆکارێکی زۆر تایبەتتر بۆ ئەم ئاهەنگگێڕانە شێتانەیە هەبوو. یاریزانە ئیتاڵییەکە لەم دواییانەدا مامەڵەی لەگەڵ نەخۆشی و کۆچی دوایی داپیرەی دەکرد، رووداوێک کە لە دوایی یارییەکە بە ئاشکرا رایگەیاند.


فراتێسی لە لێدوانێکیدا بۆ سکای سپۆرت ئیتاڵیا دەڵێت:

لە ژیانمدا هەمیشە پێم وابووە کە بیرکردنەوەم گەورەترین هێزی منە، هەروەها هیچ کەسێک و هیچ شتێک ناتوانێت کاریگەری لەسەر من دروست بکات. کاتێک رووبەڕووی رووداوی لەدەستانی داپیرەم بوومەوە، هەوڵمدا بەردەوام بم بەڵام بەڕاستی سەخت بوو. سەرم سوڕما لەوەی کە چەندە قورسە. زۆر لە داپیرەم نزیک بووم. من رانەهاتبووم بەو شێوەیە بیبینم. پێم وایە ئەمشەو لە تۆمارکردنی گۆڵەکە هاوکارم بوو. هیوادارم سەیری یارییەکەی کردبێت و لەوێ هاوار بکات تاوەکوو هانم بدات.

ئینتەر میلان ئەم وەرزە لە چامپیحنزلیگ کەمترین گۆڵی لێکراوە و هێڵێکی بەرگری بەهێزی هەیە و تاوەکوو ئیستا لە هیچ یەک لە یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانانی ئەوڕوپا لەم وەرزە تووشی شکست نەبووە و بە رکابەری سەرەکی نازناوی چامپیۆنزلیگی 2025 دادەنرێن و یاریی گەڕانەوەیان بەرامبەر بایرن میونشن لە 16 نیسان کاتژمێر 10:00 شەو بە کاتی هەولێر بەڕێوە دەچێت و لە ئەگەری شکست دانی بایرن چاوەرێی براوەی یارییەکەی بارسێلۆنا و دۆرتمۆند لە پێش کۆتایی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button