ئیتاڵیاگرنگترین

فەرمی؛ ئەستێرەیەکی ئەیسی میلان تووشی پێکانێکی سەخت دەبێت

گورزێکی گەورە..

Yariga App

یاریگا –

ئەیسی میلان بەهۆی پێکانێکی سەخت کایل وۆڵکەر لەدەست دەدات.

ماڵپەڕی فەرمی ئەیسی میلان بڵاویکردووەتەوە، کایڵ وۆڵکەر تووشی پێکان بووە و ئانیشکی راستەی شکاوە، نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆکراوە و وادەی گەڕانەوەی پەیوەست دەبێت بە توانای چاکبوونەوە یاریزانەکە.

بەگوێرەی میدیاکانی ئیتاڵیا، بەرگریکارە ئینگلیزییەکە بەهۆی ئەو پێکانە بۆ ماوەی نزیکەی مانگێک دووردەکەوێتەوە و تاوەکو ناوەڕاستی مانگی داهاتوو ناگەڕێتەوە.

بەرگریکارە 34 ساڵانییەکە لە زستانی رابردوو مانچێستەر سیتی جێهێشت و بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە یانە ئیتاڵییەکە کرد.

بە درێسی میلان لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 30 یاریی کردووە، هیچ گۆڵێک و ئەسیستێکی نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button