
یاریگا –
میکێل ئارتێتا راهێنەری یانەی ئارسیناڵ ئاشکرایکرد، پێش یارییەکەی شەوی رابردوو بەرامبەر ریال مەدرید، گفتوگۆیەکی تایبەتی لەگەڵ پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی كردووه.
یانەكه‌ی باکووری لەندەن ئاستێکی به‌رزی پێشکەش کرد 3-0 یارییه‌كه‌ی له ریال مه‌درید برده‌وه قاچێكی خستە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزە.
دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كه‌ی شەوی رابردوو پرسیار لە ئارتێتا کرا کە ئایا پێش یاریی گەڕانەوەی چارەکی کۆتایی هەفتەی داهاتوو لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ، داوای هیچ ئامۆژگارییەک لە هاوڕێی پێشووی و هاوڕێ نزیکەکەی دەکات.
Mikel Arteta reveals he spoke to Pep Guardiola prior to Arsenal’s HUGE win over Real Madrid:
“We had talked because I wanted to talk to him… I have been very lucky to have very good people by my side, that has helped me a lot.” ❤️ pic.twitter.com/LCPQAL3VkN
— Hayters TV (@HaytersTV) April 8, 2025
ئارتێتا گوتی، پیپ زۆر بارودۆخی لەم جۆرەی تێپەڕاندووە، پێویسته قسه له‌گه‌ڵ كه‌سه باشه‌كان بكه‌یت، پێش ئه‌م یارییه قسه‌م له‌گه‌ڵ گواردیۆلا كرد و هه‌ندێك وورده‌كاری له‌سه‌ر ریال مه‌درید پێگوتم.
گوتیشی، ئەو کەسێکە قەدری ئەو کارە باشانە دەزانێت کە کردوومانە، گرنگە لە باشترینەکانەوە فێربین، پێویسته له‌وكه‌سانه فێربین كه ئەزموونەیان هەیە، ئەو کەسێکی زۆر زیرەکە، وە بەختم هه‌بوو لەگەڵ کەسێکی وەک ئەو کارمكردووه، کە توانی زۆر یارمەتیم بدات”.
له كۆتاییدا گوتی، شانازی بە یاریزانەکانمەوە دەکەم، ئەوەی ئەمشەو لە یاریگای ئیمارات هەستم پێ‌کرد، بەدرێژایی ژیانم ئەو هەستەم بۆ دروست نەبووە.