چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی پاریس سانجێرمان V ئاستۆن ڤیلا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگاز ا

ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی قۆناخی چارەگی كۆتایی چامپیۆنزلیگ پاریس سانجێرمان میوانداری ئاستۆن ڤیلا دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بەكاتی كوردستان پاریس سانجێرمان لە یاریگای پارک دۆ پرێنسی تایبەت بە خۆی میوانداری ئاستۆن ڤیلا بكات، لە میانی یاریی چوونی قۆناخی چارەگی كۆتایی چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ئەمشەو بۆ یەكەمجار پاریس سانجێرمان و ئاستۆن ڤیلا لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا رووبەروو دەبنەوە.

پاریس سانجێرمان لە قۆناخی خول – كۆمەڵەكان لە ریزبەندی 15 بوو نەیتوانی راستەوخۆ بگاتە قۆناخی شازدە و بە بردنەوەی لە برێست و دواتر لە قۆناخی شازدە لە لیڤەرپوولی بردەوە.

لە بەرامبەردا ئاستۆن ڤیلا لە قۆناخی خول – كۆمەڵەكاندا راستەوخۆ خۆی گەیاندە قۆناخی شازدە و لەو قۆناخەشدا لە كڵەب بروجی بردەوە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

پاریس سانجێرمان بۆ ئەو یارییە بەهۆی راگیرانەوە لە تواناكانی ماركینیۆس بێ بەش دەبێت و هەروەها لی كانگ ئین بەهۆی پێكانەوە ناتوانێت بەشداری بكات.

هەروەها ئاستۆن ڤیلا بە بێ لیۆن بایلی و رۆس باركلی بەرامبەر پاریس یاریی دەكات.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی پاریس سانجێرمان

دۆناروما

حەكیمی، بێراڵدۆ، پاچۆ، مێندێس

ڤیتینیا، فابیان، نێڤێش

كڤارا، دێمبێلێ، باركۆلا

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئاستۆن ڤیلا

مارتینێز

كاش، كۆنسا، تۆرێس، دین

تێڵیمانس، كامارا

مەكگین، رۆجەرز، راشفۆڕد

واتكینس

بابەتی زیاتر

Back to top button