پریڤیوی یاریی بارسێلۆنا V بۆڕووسیا دۆرتموند؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی قۆناخی چارەگی كۆتایی چامپیۆنزلیگ و لە یاریی لووتكەدا بارسێلۆنا و بۆڕووسیا دۆرتموند رووبەرووی یەک دەبنەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری بۆڕووسیا دۆرتموند بكات، لە میانی یاریی چوونی قۆناخی چارەگی كۆتایی چامپیۆنزلیگ.
پڕۆفایلی یاری

شەوی رابردوو لە یاریی چوونی قۆناخی چارەگی كۆتایی ئارسیناڵ لە یاریگای ئیمارات بردنەوەیەكی گەورەی بەرامبەر ریال مەدرید بەدەستهێنا و بە سێ گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەی بردەوە. ئینتەر میلانیش لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بایرن میونشنی بردەوە.
پێشتر هەردوو یانە لە قۆناخی خول رووبەرووی یەک بوونەوە و بارسێلۆنا بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ یارییەكەی بردەوە و گیراسی دوو گۆڵەكەی دۆرتموند و فێران تۆرێس دوو گۆڵ و رافینیا گۆڵێكی بارسێلۆنایان كرد.
بارسێلۆنا لە قۆناخی خول كۆمەڵەكاندا بە پلەی دووەم راستەوخۆ خۆی گەیاندە قۆناخی شازدە و لەو قۆناخەشدا رووبەرووی بێنفیكا بووەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی 4-1 یارییەكەی بردەوە.
لە بەرامبەردا دۆرتموند نەیتوانی راستەوخۆ خۆی بگەیەنێیە قۆناخی شازدە و لە یاریی پلەی ئۆفدا رووبەرووی سپۆرتینگ بووە و بە ئەنجامی 3-0 یارییەكەی لێبردەوە و لە قۆناخی شازدەش لە لیلی فەڕەنسی بردەوە.
هەردوو یانە لە مێژوودا پێنج جار رووبەروو بوونەتەوە بارسێلۆنا لە سێ یاریی براوە بووە و دۆرتموندیش لە دوو یاری.
لە رووبەڕووبوونەوەكانی نێوانیان بارسا 9 گۆڵی كردووە و دۆرتموندیش چوار.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
بارسێلۆنا بە بێ مارك كاسادۆ، دانی ئۆلمۆ، تێر شتیگن، مارك بێرناڵ رووبەرووی بۆڕووسیا دۆرتموند دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا دۆرتموند بە بێ گرۆس، نیكۆ شلۆتێربێك، سابیتزە و كامبل رووبەرووی بارسا دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی بارسێلۆنا
چێزنی
كۆندێ، كوبارسی، ئاراوخۆ، بالدێ
دی یۆنگ، پێدری
یامال، گاڤی، رافینیا
لیڤاندۆڤسكی
پێکهاتەی پێشبینیکراوی بۆرووسیا دۆرتموند
كۆبێل
رێیرسن، جان، ئانتۆن، سڤێنسن
ئۆزجان، مێخا
ئادیێمی، براند، بایەر
گیراسی