بردنەوەکەی ئارسیناڵ لە ریال مەدرید خزمەتێکی گەورەی بە پرێمەرلیگ کرد

یاریگا –
ئەنجامی یارییەکەی ئارسیناڵ و ریال مەدریدی تەنها لە بەرژەوەندی تۆپچییەکانی لەندەن نەبوو، بەڵکوو هاوکات خزمەتێکی گەورەشی بە یانەکانی پرێمەرلیگ کرد.
گەنەرز لە یاریی چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی و لەنێو یاریگای ئیمارات توانی 3-0 شکست بە ریال بهێنێت و پێیەکی خۆی لە چوارگۆشەی زێڕین جێگیر بکات. بە دوو گۆڵ لە رێگەی دێکلان رایس بە لێدانی راستەوخۆ و گۆڵێک لە رێگەی میگێل مێرینۆ میوانە ئیسپانییەکەیان تێکشاند.
دێکلان رایس ناوی خۆی لە مێژووی چامپیۆنزیگ نووسیەوە – Yariga
وەک زۆرێک لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانی ئەوروپا بڵاویانکردووەتەوە، بەهۆی ئەو بردنەوەوە یانەی پلەی پێنجەمی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ راستەوخۆ سەردەوکێت بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.
لەسەر ئاستی هەر پێنج خولە بەهێزەکەی ئەوروپا، چوار یانەی ئینگلتەرا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا وەک نەریتێکی لەمێژینە راستەوخۆ سەردەکەوتن بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو. لە فەڕەنساش سێ یانە.
ئەنجامی یارییەکان، بەپێی یاسایەکی یوێفا، لەبەرچاودەگیردرێت بۆ ئەوەی یەکێ لەو چوار خولەی پێشەوە یانەیەکی دیکەی وڵاتەکەیان واتا پلەی پێنجەم بگەیەننە چامپیۆنزلیگ. ئەمشەویش بردنەوە قورسەکەی ئارسیناڵ ئەو خزمەتەی بە یانەکانی پرێمەرلیگ کرد.
لیڤەرپوول و ئارسیناڵ بەپێی ریزبەندییەکەی ئێستای خولی ئینگلیزی، سەرکەوتنیان بۆ پاڵەوانێتیەکەی وەرزی داهاتوو مسۆگەرکردووە. هەرچی نۆتێنگهام فۆرێست کە 57 خاڵی هەیە، لەگەڵ چێڵسی، نیوکاسڵ، مان سیتی، ئاستۆن ڤیلا، فوڵهام، بڕایتن و تا بۆرنمۆسی پلەی دەیەم کە خاوەنی 45 خاڵە، لە کێبڕکێی توندا دەبن بۆ گەیشتن بە چوار یەکەمینەکە و ئەو بلیتە نوێیەش کە ئارسیناڵ بە بردنەوە لە ریال بۆی مسۆگەرکردن.
🚨🏆 Official: 5th placed in the Premier League will qualify for UEFA Champions League. One more spot for England. pic.twitter.com/HGKzfDgWuX
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) April 8, 2025
پێدانی کورسی زیادە بە هەر خولێک، پەیوەستە بەوەی یانەکانی هەر خولێک چ ئاست و ئەنجامێک لە سێ پاڵەوانێتیە ئەوروپییەکە؛ چامپیۆنزلیگ، یۆرۆپالیگ و کۆنفرانسلیگ پێشکەش دەکەن.
بەجۆرێک، بردنەوە دوو خاڵ دەدات و یەکسانبوونیش خاڵێک.