بازاڕی گواستنهوهگرنگترین
مانچێستەر سیتی ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا دەکاتە گرانترین یاریزانی مێژووی

یاریگا –
یانەی مانچێستەر سیتی خۆی بۆ گرێبەستێکی مێژوویی ئامادەدەکات و یاریزانێکی بارسێلۆنای دەستنیشانکردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی فیچاخێسی ئیسپانی، مان سیتی بە دەستەوارەیەکی خەیاڵییەوە لە لامین یامال بچێتەپێشەوە.
سەرچاوەکە بڕی پارەکەی ئاشکراکردووە و باس لەوە دەکات یانە ئینگلیزییەکە کە لەلایەن ئیماراتیەکانەوە خاوەندارێتی دەکرێت، ئۆفەرێکی 275 ملیۆن یۆرۆیی پێشکەشی لاوە ئیسپانییەکەی بارسا بکات.
تۆڕەکە ئەوەشی زانیوە کە سیتی لەم پرۆژەیاندا جیدین و تەنها چاوەڕێی وەڵامی بارسێلۆنان تا لەم هاوینە مامەڵەکە ئەنجام بدەن.
ئەو نرخە راستەوخۆ یامالی تەمەن 17 ساڵان دەکاتە گرانترین یاریزانی مێژوو و بەفەرمی پێش نێیمار دا سیلڤای بەڕازیلی دەداتەوە کاتێ لە 2017 بە بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ بلاوگرانای بەرەو پاریس جێهێشت.