ئه‌وروپاگرنگترین

نرخی ئانتۆنی دەگەڕێتەوە بۆ بەهای راستەقینەی خۆی

یانەیەکی گەورەی ئیسپانیا داوای دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئانتۆنی رۆژە درەوشاوەکانی خۆی لەگەڵ ریال بێتیس بەڕێدەکات بۆ سەلماندنی تواناکانی خۆی و رەواندنەوەی ئەو رەخنانەی لە مانچێستەر یونایتد لێدەگیردرا.

ئانتۆنی لە ساڵی 2022 بە بڕی 81 ملیۆن پاوەند (95 ملیۆن یۆرۆ) لە یانەی ئایاکسەوە وەک گرانترین یاریزانی خولی هۆڵەندی گواسترایەوە بۆ مان یونایتد. بەڵام چ لەژێر سەرپەرپەشتی ئێریک تێن هاخی راهێنەری پێشووی یان لەگەڵ روبن ئامۆریمیش نەیتوانی ئاستەکەی ئایاکس پیشان بداتەوە. هەربۆیە لە مێرکاتۆی زستانەی ئەمساڵ بەخواستن نێردرایە ریزەکانی بێتیس و بووەتە یەکێک لە رەگەزە کاریگەرەکانی یانە باسکیەکە.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەکانی نزیک لە مان یو، یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید سەرسامە بەو ئاستەی ئەستێرە بەڕازیلیەکە و ئامادەیە لە مێرکاتۆی هاوینە لێی بچنەپێشەوە.

سەرچاوەکە باس لەوە دەکات ئاتلێتیکۆ ئامادەیە بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ بدات بە لایەنی ئینگلیزی بۆ گواستنەوەی تواناکانی ئانتۆنی 25 ساڵ بۆ مێرترۆپۆلیتانۆ.

له درێژەی زانیارییەکەدا هاتووە کە رۆخی بلانکۆس بە یەک گوژمەر پارەکە نادات، بەڵکوو سەرەتا بڕی 45 ملیۆن وەک پێشەکیی و ئەوەی دیکەشی کە دەمێنێتەوە لە بەرامبەر گۆڕانکاریی و دەستکەوتەکان دەدات.

ئانتۆنی لەو کاتەوەی هاتووەتە بێتیس 9 یاریی ئەنجامداوە. توانیویەتی 2 گۆڵ و 2 ئەسێست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button