
یاریگا –
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی کرد و کۆمەڵێک بریار و راسپاردەی دەرکرد کە زۆرترینیان لەسەر خولی پلەدووی کوردستان بوو.
سێ شەممە ( 8ـی نیسانی 2025 ) بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆک و سکرتێر و سەرجەم ئەندامانی، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی کرد، لە کۆبوونەوەکەدا کە زیاتر بریارەکان تایبەت بوون بە خولی پلەدووی کوردستان، پەڵپی هەڵبجەی شەهید لەسەر حاجیاوا قبوڵکرا و ئەنجامی یاریی 3 _ 0 لە بەرژەوەندی هەڵەبجەی شەهید هەژمار کرا.
بە هۆی تۆمارکردنی ناوی یاریزان لە دەرەوەی رێنماییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، بریاردرا بە پێبژاردنی یانەی هەڵەبجەی شەهید بەبڕی دوو ملیۆن دینار.
تەواوی بریار و راسپارددەکانی ئەمڕۆی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان.
1 _ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی ئاسۆ و یانەی بەردەڕەش لە گەڕی چوارەمی خولی پلەدووی کوردستان:
آ _ بەهۆی هێرشکردنە سەر ناوبژیوان بریاردرا بە راگرتنی ( محەمەد عوسمان ) یاریزانی یانەی بەردەرەش بۆ ١ یاریی و لەگەڵ مانەوەی کارتە سوورەکەی، پێبژاردنی بەبڕی 500000 پێنج سەد هەزار دینار.
ب _ بە هۆی دەرچوونیان لە گیانی وەرزشی، بریاردرا بە پێبژاردنی کامەران جەبار سەرۆکی یانەی ئاسۆ بەبڕی 500000 پێنج سەد هەزار دینار، پێبژاردنی شەمسەدین سەرۆکی یانەی بەردەڕەش بەبڕی 500000 پێنج سەد هەزار دینار.
2 _ لە یاری نێوان یانەی شێخان و یانەی حاجیاوا لە گەڕی دووەمی خولی پلەدووی کوردستان، بەهۆی دەرچوون لە گیانی وەرزشی، بریاردرا بەراگرتنی ( رێبین تاڵب ) سەرپەرشتیاری یانەی حاجیاوا بۆ 2 یاریی و پێبژاردنی بەبڕی 500000 پێنج سەد هەزار دینار.
3 _ لە یاری نێوان یانەی بەختیاری و یانەی هەڵەبجەی شەهید لە گەڕی چوارەمی خولی پلەدووی کوردستان، بەهۆی وەرگرتنی کارتی سوور بریاردرا بە پێبژاردنی ( محەمەد سەڵاح ) یاریدەدەری راهێنەری یانەی هەڵەبجەی شەهید بەبڕی 250000 دووسەد و پەنجا هەزار دینار.
4 _ پەڵپی یانەی سنوور لە سەر یانەی هەریر لە گەڕی چوارەمی خولی پلەدووی کوردستان بەهۆی یاری پێکردنی یاریزان لە دەرەوەی رێنماییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە پەڵپەکە قبوڵکرا و ئەنجامی یاری 3 _ 0 لە بەرژەوەندی سنوور هەژمار کرا.
5 _ پەڵپی یانەی هەڵەبجەی شەهید لە سەر یانەی حاجیاوا لە گەڕی سێیەمی خولی پلەدووی کوردستان بە هۆی یاری پێکردنی یاریزان لە دەرەوەی رێنماییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە پەڵپەکە قبوڵکرا و ئەنجامی یاری 3 _ 0 لە بەرژەوەندی هەڵەبجەی شەهید هەژمارکرا.
6 _ بەهۆی تۆمارکردنی ناوی یاریزان لە لیستی یاریزانان بەشێوەیەکی نا یاسایی و لە دەرەوەی رێنماییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، بریاردرا بە پێبژاردنی یانەی هەڵەبجە بەبڕی 2000000 دوو ملیۆن دینار.
7 _ لە یاری نێوان یانەی چوارقوڕنە و یانەی پێشمەرگەی هەولێر لە گەڕی 25ـی خولی نایابی کوردستان، بەهۆی وەرگرتنی کارتی سوور بریاردرا بە پێبژاردنی ( سەرمەد عەزیز ) یاریدەدەری راهێنەری پێشمەرگەی هەولێر بەبڕی 250000 دووسەد و پەنجا هەزار دینار.
8 _ ئاگادارکردنەوەی کۆتایی بۆ یانەی مەخموور بە خاوێنکردنەوەی توالێت و دابینکردنی ئاو بۆ ژووری یاریزانان، بە پێچەوانەوە تووشی سزای قورس دەبن.
9 _ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی شێلادزێ و یانەی خانەقین لە گەڕی چوارەمی خولی پلەدووی کوردستان:
آ _ بەهۆی هەبوونی کەموکوڕی لە یاریگای شێلادزێ، بریاردرا بە پێبژاردنی یانەی شێلادزێ بەبڕی 500000 پێنج سەد هەزار دینار.
ب _ ئاگاداری کۆتایی بۆ یانەی شێلادزێ بە چاککردنەوەی کەموکوڕیەکانی یاریگا بە پێچەوانەوە تووشی سزای قورس دەبن یاریەکانیان دەگوازرێتەوە .
ج _ بەهۆی هەڵسوکەوتی ناوەرزشی و دەرچوون لەگیانی وەرزشی، بریاردرا بە راگرتنی ( فەهمی عاسی ) چارەسەرکاری یانەی خانەقین بۆ 3 یاری و پێبژاردنی بە بڕی 50000 پێنج سەد هەزار دینار.