عێراقکوردستانگرنگترین

ئەمڕۆ سەمیر بابۆ دەگەڕێتەوە راهێنانەکانی هەولێر

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ سەمیر بابۆ دەگەڕێتەوە راهێنانەکانی هەولێر و بە چەند مەرجێک لە راهێنەرایەتی یانەکە بەردەوام دەبێت.

دوای ئەوەی دەستی لە راهێنەرایەتی یانەی هەولێر کێشایەوە، بە چەند مەرجێک ئەمڕۆ ئێوارە سەمیر بابۆ دەگەڕێتەوە مەشق و راهێنانەکانی یانەی هەولێر، کە دوای یارییەکەی قاسم دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە راهێنەرایەتی یانەکەی پایتەخت راگەیاندبوو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، ئەمڕۆ کاتژمێر 04:00ـی ئێوارە هەولێر بە راهێنەرایەتی سەمیر بابۆ مەشق و راهێنانەکانی دەکات و خۆی بۆ یاریی داهاتووی بەرامبەر حدوود ئامادە دەکات، کە رۆژی هەینی لە بەغدا یانەکەی قەڵاومنارە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق دەبێتە میوانی حدوود.

بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، سەمیر بابۆ بە سێ مەرج گەڕاوەتەوە یانەکە، داوایکردووە مووچەی یاریزانەکانی دوانەکەوێت، دەستەیەکی کارگێڕی سەقامگیر و بەهێز یانەکە بەڕێوە ببات و کەس هەوڵی دەستوەردان لە کاروباری راهێنەر نەدات.

دوای دۆڕانی دوا یاری بەرامبەر قاسم 0-1 لە یاریگای فڕانسۆ هەریری، سەمیر بابۆ لە لێدوانێکیدا رۆژنامەوانیدا، چەندین کێشەی کارگێڕی ئاشکراکرد و داوای گەردن ئازایی لە هاندەران و یاریزانانی یانەکەی کرد.

بابۆ لە دەستپێکی ئەم وەرزە، ئەرکی مەشقی یانەکەی گرتە ئەستۆ و گۆڕانکاری گەورە لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەدا کرا، بەڵام کەتیبەکەی بابۆ ئێستا بەکۆکردنەوەی 32 خاڵ لە پلەی چواردەمی ریزبەندی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت، هەرچەندە یارییەکی دواخراوی بەرامبەر دهۆک هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button