ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مێسی ئەستێرە گەورەکان لە مەیامی کۆدەکاتەوە

هەوڵەکان دەستیانپێکردووە....

Yariga App

یاریگا –

لەوانەیە جارێکی دیکە لیۆنێل مێسی و ئانخێل دی ماریا پێکەوە یاریی بکەنەوە.

ئینتەر مەیامی خەریکە کار لەسەر گواستنەوەکانی هاوینی داهاتوو دەکات، لە ئێستاوە هەوڵەکانی لەگەڵ ئانخێل دی ماریا، یاریزانی بێنفیکا و کێڤن دی بڕۆین، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی دەستپێکردووە.

هەرچەندە یانەی سان دیێگۆ نیازی گواستنەوەی دی بڕۆینی هەیە، بەڵام بەرزی مووچەکەی کێشە بۆ یانەکە دروستدەکات و ئەمەش دەرفەتی گواستنەوەی بۆ مەیامی زیاد دەکات.

مەیامی دەتوانێت مووچەی بەرز بە یاریزانەکانی بدات، رۆژنامەی تایمز بڵاویکردووەتەوە، دی بڕۆین ئامادەیە بە مووچەی هەفتانەی 400 هەزار پاوەند، پەیوەندی بە مەیامی بکات و ببێتە هاوتیمی لیۆنێل مێسی، لویس سوارێز، خۆردی ئالبا و سێرجیۆ بوسکێتس.

رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، دی ماریا یەکێکی دیکەیە لە ئامانجەکانی مەیامی. دی ماریا هاوڕێیەکی نزیکی لیۆ مێسییە و 17 ساڵە پێکەوە یاریی دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button