ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارسیناڵ و مانچێستەر یونایتد رکابەری لەسەر ئەستێرەیەکی بەڕازیلی دەکەن

کێبڕکێیەکە توندە و بەهای یاریزانەکە دەگاتە 80 ملیۆن دۆلار

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد ئامادەیە لەسەر گواستنەوەی یاریزانێک رکابەری ئارسیناڵ بکات.

ئارسیناڵ ماوەیەکە کار لەسەر گواستنەوەی ماتیوس کونیا، هێرشبەری وۆڵڤز دەکات، ئەمەش بۆ زیادکردنی بژاردەی زیاتر لە هێڵی پێشەوە.

پێگەی تۆک سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد چووەتە نێو رکابەرییەکان و هەفتەی داهاتوو، لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی کونیا لە لەندەن کۆدەبێتەوە.

مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی یاریزانی 25 ساڵان دەگاتە 80 ملیۆن دۆلار. جیا لە ئارسیناڵ و مان یونایتد، یانەکانی نۆتینگهام فۆڕێست و ئاستۆن ڤیلاش چاودێری یاریزانەکە دەکەن.

هێرشبەرە بەڕازیلییەکە ئاستێکی بەرز لەگەڵ وۆڵڤز پێشکەش دەکات، لەم وەرزەدا 15 گۆڵی لە 29 یاریدا کردووە، بەهۆی هێرشکردنە سەر میلۆس کێرکێز، بەرگریکاری بۆرنمس، سزادرا و بەشداری لە چوار یاریی رابردوودا نەکرد.

هێرشبەری پێشووی ئاتلێتیکۆ مەدرید پێشتر حەزی خۆی بۆ جێهێشتنی وۆڵڤز پیشانداوە و ئامادەیە قۆناخێکی نوێ دەستپێبکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button