
یاریگا –
سەرەڕای زۆربوونی دەنگۆکانی پەیوەندیکردنی بە رۆما، بەڵام ئێریک تێن هاخ ئێستا هیچ پۆستێک وەرناگرێت.
تێن هاخ ئامادەی یاریی لووتکەی گەڕی پێشووی سێریا ئەی لە نێوان رۆما و یوڤێنتوس 1-1 بوو. کۆمپانیا فریدکینس، خاوەنی رۆما، راهێنەرە ئەڵمانییەکەی بانگهێشت کردبوو.
لەدوای بینینی تێن هاخ لە یاریگای ئۆڵیمپیکۆ، دەنگۆی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی رۆما و شوێنگرتنەوەی کلاودیۆ رانیێری بڵاوبووەوە.
دوێنێ دووشەممە، تێن هاخ لە سەنتەری مەشقەکانی رۆما، وێنەی لەگەڵ یاریزانان کرد و دێڤنی رێنش، راهێنەری پێشووی ئەیاکسی لەگەڵدا بوو.
پێگەی کالچیۆ مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، هیچ گفتوگۆیەک لە نێوان رۆما و تێن هاخ نەکراوە، تەنانەت بەڕێوەبەری کارەکانی راهێنەرە هۆڵەندییەکە، رەتیکردەوە تێن هاخ ببێتە راهێنەری رۆما.
تێن هاخ لە ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی رابردوو لە پۆستی راهێنەرایەتی مانچێستەر یونایتد دوورخرایەوە، ئەوکاتە مان یونایتد لە پلەی 14مدا بوو، یەک پلە خراپتر لە دۆخی ئێستای شەیتانە سوورەکان لەگەڵ روبن ئامۆریم.